نه‌شته‌رگه‌ری به شێوازێكی نوێ
وه‌زیری پێشووی
ته‌ندروستی به‌ریتانیا پێشبینی ده‌كات له‌داهاتوودا
نه‌شته‌رگه‌ری به‌جۆرێك ئه‌نجام بدرێت كه هیچ شوێنه‌وارێك
له جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌جێ نه‌هێڵێت.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف)ی چاپی به‌ریتانیا
بڵاویكرده‌وه كه وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی پێشبینی
كردووه ته‌كنه‌لۆجیای پزیشكی ئه‌وه‌نده پێش بكه‌وێت كه
له‌مه‌ودوا جێگه‌ی كاری نه‌شته‌رگه‌ری بگرێته‌وه به
جۆرێك دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه هیچ
ئاسه‌وارێكی نه‌شته‌ر و برینداری به له‌شی مرۆڤه‌وه دیار
نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ره‌نگه له‌مه‌ودوا پزیشكی
نه‌شته‌رگه‌ر له‌رێی قورگ یان هه‌ر شوێنێكی سرووشتی
دیكه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه یان هه‌ر چاره‌سه‌رێكی
پزیشكی له له‌شی مرۆڤدا بكات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌مه‌ودوا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان سه‌لامه‌ت
تر ده‌بن و نه‌خۆشیش ماوه‌یه‌كی كه‌متر له
نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه