|
من
سه‌ره‌تام نیه تا ده‌ستی پێ بكه‌م
..چونكه
له‌وه‌ته‌ی عه‌قڵم به‌ژیان شكاوه‌خۆشییم له‌م ماڵه‌ی
خۆماندا نه‌بینیوه
له ئاژاوه زیاتر ، ٢٧ ساڵ ته‌مه‌نمه له دووی
ناوه‌ندیمه‌وه له‌مه‌كته‌ب هاتمه
ده‌ر مه‌كته‌بم پێ ته‌واو نه‌كرا ..چونكه زۆر
دواكه‌وتوبوم له هاوڕیكانم له
هه‌موو ڕویه‌كه‌وه ..ڕه‌شو ڕووت بووم .ده‌نگه
ده‌نگیش ئتر با بوه‌ستێت
له‌ماڵه‌وه.
ئه‌مانه ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ باوكێك كه
نه‌یه‌زانیی ماڵ هه‌یه یان نیه ..به‌س نه‌ڕه
نه‌ڕه‌ی ئه‌زانی وای ئه‌زانی به‌م
ده‌نگه ده‌نگه سوڵته‌ی خۆی له‌ماڵ زیاد ئه‌كات
..له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌ست
وه‌شێن بوو زۆری له دایكم ئه‌یا من عازه‌ب بووم هه‌تا
شوشم كرد له‌ژێر چه‌پۆك و
شه‌قی باوكما بووم ..كه شه‌ری ئه‌كرد ئیتر چاوی هیچی
نه ئه‌بینی چی ببینیایه تێی
ئه‌گرتین به مه‌نجه‌ڵه شله..به كتری ئاوی گه‌رم
ئه‌مانه‌ی چه‌ند جار قڵپ
كردۆته‌وه به‌كۆش و ناوگیانی دایكما ..كه
به‌و ئاوه گه‌رمه سوتاویه‌كه‌ی زۆر
رۆیشت تا ٣ ده‌ره‌جه
..
به‌رده‌وام له‌ماڵمان ئاژاوه بوو زۆر ناخۆش
بوو گه‌ڕه‌ك هه‌میشه له به‌ینو ناو بژیوانا بوون
..زۆر شكابووین له گه‌ڕه‌ك
له‌لای خه‌ڵك ..زۆر به ناجوانی ته‌ماشا ئه‌كراین
..چونكه زۆر قسه‌ی ماڵی ئه‌برده
ده‌ره‌وه ..هیچ شه‌وێك به ئاشتی نه‌مان بردۆته‌سه‌ر
..ئیلا ئه‌بوایه دایكم تێر‌و
پڕی بخواردایه‌و ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه ..خوشكێكی
ته‌مه‌ن ٤ ساڵم هه‌یه
..به‌لێدانی
باوكم له‌دایكم ئه‌م ئه‌ترساو ئه‌گریا..ئیتر ئه‌م بێ
ره‌حمه به‌سمتی
ئه‌چوه سه‌ر ده‌مو چاوی دا ئه‌نیشت ..ئه‌یتاساند چاوی
ڕه‌شێنه‌ی تیا نه‌ئه‌ما
..وامان
ئه‌زانی مردوه....ئه‌یووت هه‌ر له ئێستاوه لایه‌ن
گیری دایكتان ئه‌گرن
بۆم..؟
مناسه‌باتی خۆشیی چیه..؟ من نازانم ..؟ئه‌وه
جه‌ژنانو بۆنه‌ی تر له‌جیاتی ماچ‌و گه‌ردن ئازایی
..تێهه‌ڵدانو شه‌ره‌كه دوباره
ئه‌بووه‌وه..؟
ئه‌م باوكه‌ی من ڕێوی ده‌ره‌وو شێره نێرینه‌ی
ماڵی خۆمان بوو ..زۆرم به‌دایكم ئه‌وت كه جیا
ببێته‌وه له‌و باوكه‌م ئیتر بۆ
قبوڵی ئه‌كه‌یت..ئه‌یوت نامه‌وێت خۆم بێوه‌ژن بخه‌م
ئه‌ی ئێوه چون به‌خێو
بكه‌م...؟
نازانم وشه‌ی خۆشه‌ویستی چیه ..چونكه ئه‌م
هه‌سته‌مان پێنه‌دراوه....یان ناز..؟ به‌س
ناوه‌كه‌ییم بیستووه‌ئیتر نازانم
ماناكه‌ی..؟ به‌س قسه‌ی ڕه‌شو درۆ و وشه‌ی سوك‌و ناشرین
له‌مه‌یان یه‌كه‌مین ..چاك
ئه‌زانم ماناكانیان چونكه له‌مانه زیاتر هیچی تر فێر
نه‌بووم ..له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
رۆژانانه هه‌ر ئه‌م وشانه سه‌دین جار دوباره
ئه‌مبیست لێیان..؟
به‌چه‌ندین جار به‌شه‌و دره‌نگ باوكم دایكمی
ده‌ر ئه‌كرده ده‌ره‌وه ئه‌یووت نابێت ئیمشه‌و له‌م
ماڵه‌یا بیت..ئه‌ویش له‌ماڵه
دراوسیا شه‌وی به‌ڕی ئه‌كرد تا به‌یانیی..؟
بنی زمان و سه‌ری زمانی وشه‌ی ته‌ڵاق
بوو..؟دایكیشم فه‌قیر نه‌بوو جوان جوابی ئه‌یایه‌وه
چونكه باوكم له حه‌د خۆیی
لای دابوو؟
خۆشی خۆشی له هه‌موو ته‌مه‌نماندا یه‌ك جار
عایله‌كه كۆبونه‌وه بچن بۆ سه‌یران .. یه‌ك مانگ
پێشتر به لێپاڕانه‌وه تا ڕازی
بوو
..
ئه‌وه بوو ٨ عایله بووین چوین له‌به‌رچاو
ئه‌م ٨ ماڵه‌دا كه‌وته گیانی دایكم بێهێزی
خست..هه‌ستا هێشتا نیوه‌ڕۆ بوو
هێناینیه‌وه وتی ئێوه قابیل به شوێنی خۆشی و
سه‌یران نین..؟
له‌ئه‌نجامی خواردنی ته‌ڵاقدا بۆ ٥ مانگ ده‌ری
كردین له‌ماڵ..هه‌ستاین چوینه لای خاڵم كه ئه‌وانیش
نه‌بوو بون به ٦ مناڵ له ٢
ژوردا بوون بۆیه تا ٢ مانگ به‌رده‌وام شوێنمان له‌وان
گرتبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
به‌برسێتی به‌تانوسقه خواردن ئه‌خورا.. ده‌ی ئیتر
خاڵم هه‌ستا له‌ده‌ره‌وه‌ی شار
خانوویه‌كی بۆ گرتین چوینه ئه‌وێ..خانوو نه‌بوو
كولانه‌بوو ....پڕبوو له دووپشكه
زه‌رده‌و مشك.جلمان له عه‌لاگه‌و جانتادا مشك
خواردبوینی..تا ٣ مانگ به‌رده‌وام
به‌بێ لێپرسینه‌وه ئه‌م باوكه نه‌یه‌زانی ژن‌و مناڵی
هه‌یه‌یه یان
نیه‌تی..؟خه‌ڵكمان لێ رائه‌سپارد كه‌بێت
ته‌ڵاقه‌كه‌ی چاك بكاته‌وه‌و بگه‌ڕێینه‌وه
..جوابی
خه‌ڵكی ئه‌یایه‌وه به‌شێوه‌ی بێتاوانیی خۆی
..كه‌هێشتا جارێك ماومانه
..چونكه
خۆمان له‌خۆمانه‌وه ڕۆشتوێن..؟
كه به‌م شێوه‌یه بووین خێره‌و مه‌ن خێریان
پێ ئه‌كردین به فه‌رده‌په‌تاته‌و پیازو ته‌نه‌كه
ڕۆنمان بۆ ئه‌هات كه‌تا ٣ مانگی
ره‌به‌ق له‌م خواردنه زیاتر تامی خواردنی كه‌مان
نه‌كرد..؟
مه‌كته‌ب كرایه‌وه ئێمه‌ش له‌شارا نین..تا ٣
مانگ له‌مه‌كته‌ب دابراین ..نه‌هات بڵێت ئه‌وه
مه‌كته‌ب كراوه‌ته‌وه‌و با بیان
به‌مه‌وه.چه‌ند جار سه‌رمان به‌كۆشی پیاوی نزیك و
خزمی خۆ‌یا كرد كه بێت بمان
باته‌وه‌و ته‌ڵاقه‌كه‌ی چاك بكاته‌وه .ڕه‌حمی
جوڵاو گه‌ڕاینه‌ووه ..ده‌ی
به‌هه‌زار ئه‌ملاولا تا وه‌ریان گرتمه‌وه له‌مه‌كته‌ب
كه ئه‌ڕۆمه‌وه مدیر‌و
مامۆستا با‌نگم ئه‌كه‌ن ..پێم ئه‌ڵێن بۆ وا له‌و
باوكه‌تان ئه‌كه‌ن ..ئه‌مه تومه‌س
هه‌ستاوه باس‌و عه‌رزه‌و نه‌رزه‌ی خۆمانی بۆ ئه‌م
مامۆستا بێگانانه‌ی كردوه
كه‌هه‌ستاوین له‌گه‌ڵ دایكم حاشامان له‌م
باوكه‌كردووه..و
به‌جێمان هێشتووه..له‌مه‌كته‌بیش سوكی كردبووم جیتری
وتبێت من نازانم..؟ نه‌مزانی
چونیان جواب بده‌مه‌وه.؟
خۆ ئه‌گه‌ر من ده‌فته‌رێكم ته‌واو ببوایه
ئیتر ته‌واو كرین نه‌بوو..ئه‌بوایه ژوراو ژوری ئه‌م
مه‌كته‌به بگه‌ڕامایه تا
وه‌ره‌قه‌م كۆ بكردایه‌ته‌وه‌و ده‌فته‌رێكم لێ دروست
بكردایه..ئیتر جل‌و قۆنه‌ره
حاشا پێم عه‌یبه‌باسی لێ بكه‌م..دایكیشم له
لێدان زیاتر هیجێ تری
به‌ر نه‌ئه‌كه‌وت..؟
نه‌گبه‌تی من لێره‌وه روی له‌زیادی
كرد........؟
له چونه‌ده‌ره‌وه‌یه‌كمدا دراوسێه‌كمان دوام
كه‌وت وتی (س)خان ..ئاگاداری خۆت بیت باشه..چونكه
من وا هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌م
باوكه‌ی تۆ عه‌قڵی له‌ده‌ست دابێت..من لێی توڕه‌بووم
پێم ناخۆش بوو..وتی بمبوره
چونكه چه‌ندین جار پێمی وتوه ببه به‌مراقیب
به‌سه‌ریه‌وه..له‌سه‌ر ئه‌م
قسه‌یه‌ی زیاتر له‌یه‌ك نزیك بوینه‌وه‌تا ٤ پێنج
مانگێك به‌رده‌وام ووتی ئه‌مه‌وێت
ژیانت خۆش بكه‌م و نامه‌وێت زیاتر خه‌فه‌ت بخۆیت
له‌ماڵی خۆتان چونكه ژیانی تۆ
له‌و ماڵه‌دا سڕاوه‌ته‌وه..منیش پێم باش بوو كه‌شوی
پێبكه‌م ..و حه‌زیشم
ئه‌كرد.ئه‌وه شوم كرد پێی ماڵی بۆ جیاكردمه‌وه تا ٣
مانگ خۆشه‌ویست بووم
له‌لای..له‌و باوكه‌م خراپتر ده‌رچوو كه‌به‌خێوی
كردین..هه‌ر زو زو پێم ئه‌ڵێت من
نه‌بومایه كێ تۆی ئه‌ویست به‌رده‌وام ئاژاوه‌تان
هه‌یه .باوكتان باشتان ئه‌ناسێت
..قسه‌ی
خۆشی ئه‌میش له‌گه‌ڵم ئه‌وه یه كه‌هه‌ڵه‌بوو منی
هێنا چونكه كێشه‌مان
هه‌یه..خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م دایكه‌م بێته ماڵم به‌میوانی
ئیتر ئه‌بێت ئه‌و ڕۆژه من
ماستاوو مامه حه‌مه‌ی بۆ بكه‌م تا به‌جوانی به‌خێر
هاتنێكی ئه‌م دایكه نه‌گبه‌تی
منیش كه به‌ختم چۆته‌وه‌سه‌ر به‌خته بوته‌كه‌ی بكات.
نازانم كۆتایی منیش چیه..؟ ئه‌گه‌ر وه‌ك
دایكم ێت هه‌زار جار شوكر ئه‌بم..؟
سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی چرا و بۆ
هه‌مولایه‌كی به‌ێزیش.
س. ك. ب
سلێمانی.سه‌ركارێز
ئه‌م بابه‌ته له مالپه‌ری چرا تڤ وارگیروا |