 |
مانگرتنی په‌نابه‌رانی
کوردی ڕۆژهه‌ڵات له نێوان سنووری عێراق_ ئه‌رده‌ن
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی کوردی
ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له نێوان
سنووری عێراق و ئه‌رده‌نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی که چه‌ند ڕۆژ
پێش له لایه‌ن پاسه‌وانانی
سه‌ر سنووری عێراقه‌وه به کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی کوردی
ڕۆژهه‌ڵات له‌و که‌مپه
ڕاگه‌یه‌ندرا که حکوومه‌تی عێراق کارووباری گوازتنه‌وه‌ی
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بۆ
که‌مپی ( ئه‌لوه‌لید ) له سه‌ر سنووری عێراق_سوریا و
له‌وێشه‌وه بۆ عێراق ته‌واو
کردووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به بێ ویستی ئه‌و
په‌نابه‌رانه به زۆره‌ملی ئه‌و
کاره ئه‌نجام ده‌دات. په‌نابه‌رانی کورد له سه‌ر سنووری
عێراق_ ئه‌رده‌ن سه‌ره‌رای
بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان و نه‌بوونی پێداویستی
ته‌ندرووستی و هتد... بۆ ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین له‌و کاره نه‌شیاوه‌ی حکومه‌تی عێراق ڕێکه‌وتی
13.06.2009 ده‌ستیان داوه‌ته
ته‌حه‌سونێكی گشتی و ئه‌مڕۆش ڕێکه‌وتی 14.06.2009 نۆ
نه‌فه‌ر له‌و کوردانه مانیان له
خۆراک گرتووه.شایانی باسه ئه‌و کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره پاش
ئه‌وه‌ی که زیاتر له بیست
ساڵ له ئۆردوگای ئه‌لتاش له عێراق ژیاون له سه‌ره‌تای
ساڵی 2005 ه‌وه له به‌ر
نه‌بوونی ئاسایش و هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌کان و
عه‌ره‌به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان
ناچار ڕێگه‌ی ئه‌رده‌نیان به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون و
گه‌یشتن به په‌ناگه‌یه‌ك گرته
به‌ر. به‌ڵام تا ئێستاش که نزیك به پێنج ساڵ به سه‌ر
هاتنیاندا تێده‌په‌ڕێت ، نه
حکوومه‌تی ئه‌رده‌ن ئیزنی داون بڕۆنه خاکه‌که‌یه‌وه ،
وه نه ڕێکخراوی کۆمیساریای
باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش بۆ کاروباری په‌نابه‌ران
به شێوه‌ی پێویست هاوکاری
ئه‌و کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره‌ی کردووه.