|
گۆڕستانی ئاژه‌ڵانی ماڵی له ئێستاوه‌بۆ ناشتنی
مرۆڤیش به‌كاردێت |
لۆك
- مرۆڤه‌كان ئه‌توانن له‌لای ئاژه‌ڵه‌كانیان بناژرێن له سه‌ر
گۆرستانی ئاژه‌ڵانی ماڵی له شاری لۆكی به‌لجیكا "
سه‌رقه‌برانی ئاژه‌ڵانی ماڵی ڕێگه ئه‌ده‌ن به مرۆڤه‌كان كه
له پاڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان كه ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كانیانه
بنێژرێن" ئه‌مه له‌لایه‌ن سود پرێسه‌وه نووسرابوو. ستیڤان و
فابیان واڵته‌ر یه‌كه‌م كه‌سن كه ئه‌م كاره جێبه‌جی ده‌كه‌ن
دوای سێ هه‌فته‌ی تر پاشماوه‌ی منداڵه‌كه‌یان كه له ٢٠٠٣
كۆچی دوای كردبوو ئه‌نێژن ئه‌وان ووتیان"كوڕه‌كه‌مان ئارام
ئه‌بێت كه له پاڵ پشیله و مریشكه‌كه‌مان ئه‌نیژرێت" وه
ئه‌م هه‌واله زۆربه‌ی له دانیشتوانی شاری لۆكی شادمان كرد
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه جه‌نده‌ها ساڵه له‌گه‌ل ئاژه‌ڵه
ماڵیه‌كانیاندا ده‌ژین وه‌ك سه‌گ و پشیله و زۆرێكی تر له
جۆری جیاواز ،هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر له خه‌لك پێیان
وه‌ها بوو كه كارێكی باشه كه بۆیان هه‌بیت له‌پاڵ
ئاژه‌له‌كانین بنیژرێن جونكه هه‌یانه ماوه‌ی زیاد له
شانزه ساڵ پێكه‌وه ده‌ژین و وه‌ك ئه‌ندامی خێزان سه‌یر
ده‌كرێت، له گۆڕیشدا ئه‌یانه‌وێت پێكه‌وه نزیك بن ئه‌وی
شایه‌نی باسه یه‌كیك له دانیشتوانی ووڵاتی هۆڵه‌ندا پێی باش
بوو كه ووڵاته‌كه‌ی ڕێگه بدات به به‌كار هێنانی گۆڕستانی
ئاژه‌ڵان بۆ مرۆڤ جونكه ئه‌و ووتی من حه‌ز ئه‌كه‌م له پاڵ
سه‌گه به وه‌فاكه‌مدا بمنێژن نه‌ك له پاڵ پیاوه بێ
وه‌فاكه‌ی پێشووم هه‌ندێكی تر پێیان وه‌هابوو كه مرۆڤ دوای
ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ل ئاژه‌ڵه‌كه‌ی زۆر شتیان
له‌یه‌ك ده‌كات بۆ یه زۆر بریارێكی به‌جێ یه كه له
پاڵیاندا بۆ هه‌تا ئارام بنێژرێیت هه‌روها جه‌ند كه‌سانێكیش
پیان وابوو كه باشتره له یه‌ك گۆرستان نه‌نێژرێن به‌ڵام
به‌گشتی خه‌لكی ئه‌و شاره و وولاتانی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌م
بڕیاره‌یان زۆر لا په‌سه‌ند بوو.
وه‌رگێڕانی له هۆڵه‌ندیه‌وه: گه‌شاوه جاف
|