|
ئه گه ر هاتی
* * *
ئه‌گه‌ر هاتی به ئه‌سپایی،
له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م به..
با فریشته‌ی خه‌یاڵم
رانه‌چڵه‌کێ ..!
با جێژوانمان ساباتی،
دارهه‌رمێیه‌ک بێ
یه‌که‌مین ماچ
یه‌که‌مین ئامێز
له شه‌وێکی کریستاڵیدا
به رێ بکه‌ین..
به‌ر له‌وه‌ی گێژه‌ڵووکه‌ی
ئه‌م پایزه له گێژاوی
فه نا بوون
بمانخواته‌وه،
وه ره با هه‌ناسه‌مان
تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر بکه‌ین..
وه‌ره با پێکێ له
ئه‌شق بنۆشین..
ساتێک له حه‌سره‌تی
یه‌کتردا بتوێینه‌وه
تا تاڵی ئه‌م رۆژگاره
سه‌خته فه رامۆش
بکه‌ین..
هه‌نگاوه‌کانمان به دوی
هیواکانمان به رین..
وه‌ره من بۆ تۆ
تۆش له گه ڵ،
نه‌وره‌سه‌کاندا وه‌ره
ماڵی ته‌نیایم
بسپێره به خۆر...
ئه ڵماس مسته فا
سوید
|