|
نزایه ک ..
* * * * * *
چاوه کانت پێیان ئه وتم
من کانیه کی په نگ خواردوم
دێمه ده رێ و
داهاتووی گوڵه وشک
بوه کان ئه ژێنمه وه ..
تا تاجه گوڵینه یه کی
لێ دروست بکه م وبیده م
له یه خه ی به هارێکی نوێ,,
چاوه کانت پێیان ئه وتم
ساته کان وه ک با به ڕوحی
مندا گوزه ر ده کا .
گوڵی چاوه روانیم
ئه وه رێنێ ...
من
هه ر له شوێنی خۆمم
پێیه کانم شه که ت وماندوو
به کۆڵانێکی تارونوته کدا
گوزه ر ده کا ..
ئه ی یار ..
ئه ی یار ئه وه به هار
هات وگوڵاڵه سوره..
ده ستی خۆزگه ی
کرده ملی نێرگزو
ئاره زوویه کی نوێیان
له دایک بوو..
من له تووره بوونی
شه پۆل و ئاڵۆزاندنی
پرچی گه ڵابه یه کداچوه کان و...
وه رینیان بۆ ناو دڵی زه وی و...
سوره ته کانی خوا ..
له ئایه تی فیراق
سه رده رناکه م ئه ی یار
وه ره ئه ی یار..!
له کانی کچێنیمدا
ده ست نوێژێک بگره و
به رماڵی روحت له چاوه کانما دابخه
دۆزه خی ئاره زووم
داگیرسێنه..
ده سا وه ره ئه ی یار
با( با ) بۆ سه رباڵی
ئه ندێشه مان نه بات,,
ته رزی ته مه نمان
نه وه رێنێ..
یادی شه وانی
تێک ئاڵانمان
له په رتوکی یاداشته کانمان
نه سرێنه وه ئه ی یار
ئه
ی یار...
ئه ڵماس مسته فا
سوید
|