شه‌هێن
تاڵه‌بانی به‌نیازی سازدانی هیچ ئاهه‌نگ و كۆنسێرتێك نیم،
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك ماڵپه‌رِ بڵاوكراوه‌ته‌وه و
ئه‌مرِۆ ده‌گه‌رِێمه‌وه بۆ به‌ریتانیا
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كی
دا خانمه شه‌هێن تاڵه‌بانی
هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند "ماوه‌ی دوو
رۆژه له هه‌ندێك ماڵپه‌رِ بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه
له‌گه‌ڵ گروپی موزیكی "نالی" كۆنسێرت له هوتێلی چوار چرا
له شاری هه‌ولێر ساز ده‌كه‌م، له‌كاتێكدا نه‌من لێدوانی
له‌و جۆره‌م داوه نه به‌نیازم كاری له‌و جۆره
به‌ئه‌نجام بگه‌ینم هونه‌رمه‌ند هه‌روه‌ها گوتیشی
"به‌داخه‌وه نازانم كاری رۆژانامه‌وانی له كوردستان بۆچی
وایه؟ چۆن ده‌بێ هه‌واڵێك بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌بێ
ئاگاداری خاوه‌نی كاره‌كه، هیوادارم به‌و جۆره كار
نه‌كه‌ن، چونكه من ئه‌گه‌ر بمه‌وێ كارێكی هونه‌ری به
ئه‌نجام بگه‌ینم، ئه‌وا ده‌توانن په‌یوه‌ندییم پێوه بكه‌ن
و به‌خۆشحاڵییه‌وه وه‌ڵامی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی
رۆژنامه‌وانانم داوه‌ته‌وه