بۆ
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له سه‌ید سادق- به‌زییتان به
وه‌لی دێوانه دابێته‌وه!
سه‌باح مه‌جید
سه‌رگوزه‌شته و داستانی خۆشه‌ویستی نێوان
وه‌لی دێوانه و شه‌م یه‌كێكه له‌و سه‌رگوزه‌شته و
داستانه خۆشه‌ویستییانه‌ی كه نه‌ك هه‌ر به ته‌واوی
پارچه‌كانی كوردستاندا بڵاوبۆته‌وه، بگره ئه‌و چیرۆكه
مه‌رگه‌سات ئامێزه‌ی نێوان ئه‌و دوو ئه‌وینداره
راسته‌قینه‌ی كورد له وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشدا
بڵاوبۆته‌وه. به‌سه‌رهاتی غه‌ریبانه‌ی وه‌لی دێوانه و
شه‌م ئه‌مڕۆ بۆته سیمبولی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و وه‌فا و
بێگه‌ردی له‌نێو ئه‌وینداراندا، هه‌روه‌ها شاعیران و
هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانیش به‌سه‌رهات و عه‌شقی ناكامی
وه‌لی دێوانه و شه‌میان وه‌ك هه‌وێنی شیعر و
په‌خشانه‌كانیان سه‌یر كردووه و چه‌ندین وێنه‌ی هونه‌ری
جوانیان لێوه دروستكردووه. وه‌لی دێوانه خۆی شاعیر
بووه و زۆربه‌ی شیعره‌كانیشی بۆ شه‌می دولبه‌ری نووسیوه.
عاشقانی ناموراد وه‌لی دێوانه و شه‌م به‌ڕاستی ژیانێكی
پڕاوپڕ له خه‌م و ناسۆرییان هه‌بووه، ئه‌وان هه‌میشه
به‌خه‌می كوشنده‌ی دووری ده‌تلانه‌وه.. ئه‌وان تا
له‌ژیاندابوون رۆژێك له‌ڕۆژان ده‌ستله‌ملانێی سه‌فا
نه‌بوون، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه عاشقی
خه‌مبه‌كۆڵ بوون. ئه‌م دوو عاشقه تا له داخی دووری و
به‌یه‌كترنه‌گه‌یشتن سه‌ریان نایه‌وه ئه‌مه ژیانیان بوو.
ئه‌وان له ژیانا هه‌میشه چاوله‌ڕێ بوون كه‌سانێكی
مرۆڤدۆست و گوڵدۆست به‌زه‌ییان پێدابێنه‌وه و خه‌مێكیان
لێبخۆن و وابكه‌ن كه به‌یه‌ك بگه‌ن و له‌ژێر سایه‌ی
عه‌شقێكی پاكدا وچان بده‌ن و خه‌مه‌كانی دووریان
بڕه‌وێته‌وه، به‌ڵام تا سه‌ریان نایه‌وه له‌سۆنگه‌ی
دابونه‌ریت و هێڵه‌سووره‌كانی كۆمه‌ڵگا و پلانی ناحه‌زان
به‌م ئاواته نه‌گه‌یشتن و غه‌ریبانه سه‌ریان نایه‌وه.
دوای ئه‌م كورته باسه ده‌مه‌وێ بێمه
سه‌ر ناوه‌خنی بابه‌ته‌كه. له هه‌فته‌ی رابردوودا
له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌ر و خۆشه‌ویستێكدا گه‌شتێكمان به‌ره‌و
شار و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌كانی شاره‌زوور و هه‌وراماندا
ئه‌نجامدا. له‌م گه‌شته‌دا رێمان كه‌وته شارۆچكه‌ی سه‌ید
سادق كه گڵگۆی وه‌لی دێوانه‌ی لێیه. گڵگۆكه‌ی وه‌لی
دێوانه له گۆڕسانی گه‌وره‌ی سه‌ید سادقه و كه‌وتۆته
نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی. من له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه و
موتاله‌عه كردنه‌وه و به‌حوكمی ئه‌وه‌ی مامۆستای زمان و
ئه‌ده‌بی كوردیم، ده‌مزانی كه گڵگۆی وه‌لی دێوانه له
شارۆچكه‌ی سه‌ید سادقه، به‌ڵام قه‌ت رێكنه‌كه‌وت بوو كه
سه‌ردانی گڵكۆكه‌ی دێوانه بكه‌م، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه
له‌ڕێگه‌ماندا كه‌مێك له شه‌قامی سه‌ره‌كی سه‌ید سادق
وه‌ستاین تا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی پێویست بكڕین، من
به‌ده‌فه‌رتم زانی له‌گه‌ڵ دوو سێ هاوڕێ و خۆشه‌ویستمدا
بچمه گۆڕستانی سه‌ید سادق. چووینه گۆڕستانه‌كه و به‌هۆی
كێڵه به‌رزه‌كه‌ی وه‌لی دێوانه هه‌ر زوو گڵكۆكه‌مان
دۆزیه‌وه. چونكه وه‌لی دێوانه به‌ر له مردن و
ماڵئاوایی كردن وه‌سیه‌تی كردبوو كه مرد كێڵێكی به‌رزی
به‌قه‌د باڵای شه‌م له‌ژوور سه‌ری بێت بێ زیاد و بێ كه‌م.
گڵكۆكه‌مان دۆزیه‌وه و كۆڵێ خه‌ممان خوارد، خه‌م له
ژیانی پڕ له‌ناسۆری وه‌لی و شه‌م.. خه‌م له بێنازی
ئارامگای وه‌لی دێوانه.. خه‌م له كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق. ئه‌و رۆژه
هه‌ینی بوو و خه‌ڵكان رژابوونه سه‌ر گڵكۆكان و بخووردیان
له‌سه‌ر گڵكۆكان هه‌ڵگیرساندبوو، به‌ڵام وه‌لی دێوانه
بێ‌ناز بوو و كه‌س نه‌بوو بخووردێك یان تاق گوڵێك له‌سه‌ر
گڵكۆكه‌ی دابنێت. به‌ڕاستی به بینینی گڵكۆكه‌ی وه‌لی
دێوانه دڵمان ته‌نگ و چاومان پڕله ئه‌سرین بوو. ئاخر
گوناهه گڵكۆی شاعیر و گه‌وره عاشقێكی دڵ پڕ له جوانی
به‌مشێوه‌یه فه‌رامۆش بكرێت!بۆیه داوا له لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌م كه كه‌مێك به‌زه‌ییان به وه‌لی
دێوانه‌دا بێته‌وه و چیدی گڵكۆیه‌كه‌ی فه‌رامۆش نه‌كه‌ن،
به‌ڵكو هه‌قه چه‌ندین شتی په‌یوه‌ست به وه‌لی دێوانه و
شه‌م له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی یان له‌ده‌وروبه‌ری گڵكۆیه‌كه‌ی
یاخود له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی گۆڕستانه‌دا بكرێت، بۆ
نموونه ده‌توانرێت هه‌ر هیچ نه‌بێت له به‌رده‌م
ده‌روازه‌ی گۆڕستانی شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق تابلۆیه‌ك دروست
بكرێت كه ژیاننامه و كورته‌ی به‌سه‌رهاتی ئه‌و دوو
كورده عاشقه‌ی تێدا بنووسرێته‌وه. من زۆرم حه‌زده‌كرد
كه له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌مدا بۆسه‌ر گڵكۆی وه‌لی
دێوانه بزانم كه شه‌م باڵای چه‌ند بووه، خۆ ئه‌مه
شتێكی زۆر ئاسانه، چونكه ئه‌و كێڵه‌ی كه له‌ژوور سه‌ری
وه‌لی دێوانه‌یه رێك هێنده‌ی به‌ژنی شه‌مه، چونكه وه‌لی
دێوانه خۆی له‌دێڕه هۆنراوه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
كێڵێكی به‌رزی به‌قه‌د باڵای شه‌م
له ژوور سه‌ره‌م بێ بێ زیاد و بێ كه‌م
كه‌چی نه‌مزانی كه شه‌م باڵای چه‌نده
درێژ بووه، ده‌بێ شه‌م به‌ژنێكی زۆر جوانی هه‌بووبێت
بۆیه وه‌لی دێوانه ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ی كردووه!
بۆیه له كۆتاییدا هیواخوازم كه
له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌مێك به‌زه‌ییان به وه‌لی
دێوانه و شه‌م دابێته‌وه، چونكه به‌ڕاستی ئه‌م دوو
عاشقه ناموراده سیمولی وه‌فا و بێگه‌ردی و خۆشویستین بۆ
هه‌موو كورد به‌گشتی شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق به‌تایبه‌تی،
چونكه له‌وێدا نێژراون.