حه‌یرانه‌کانی شه‌هیدانی ( 1 )ی شوبات .. ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ


کاره‌ساته تێرۆریستیه‌که‌ی یه‌کی شوباتی
2004 هه‌ست و ویژدانی وا هه‌ژاندم له دووره ووڵاتیدا
جه‌ژنه‌یان له ئێمه‌ش تاڵ کرد له جیاتی جه‌ژنانه‌ی
جه‌ژنی قوربانه‌که‌ی خۆیان تێرۆریستان پیره هه‌ولێریان
جه‌رگ بڕکرد لای ئه‌وان مه‌ی حه‌رامه خوێنی خه‌لکی
بێ‌تاوانیان له پیاله کرد ، به کوردیان ووت فه‌رمانی
خودا و په‌یامبه‌ره‌که‌مانه هه‌ر ڕه‌نگێک بن نابێ له
ئازادی دا بژین چونکه ئازادی ته‌نها له به‌هه‌شته‌که‌ی
ئێمه هه‌یه که‌چی ده‌رکه‌وت ئه‌و ده‌سته چڵکن و
نه‌گریسه خوا ناناسن هیچ په‌یامبه‌رێکیان نیه پیلانی
ئه‌و ده‌سته بوو که سه‌دان ساڵه کوردستانیان له‌ت و
په‌ت کردووه ، لای داگیرکه‌ر داڵده دراون فێرکراون
کرێگرته‌ی ووڵاتانی ده‌ورو به‌رن چاویان به یه‌کگرتنی
کورد هه‌ڵنایه‌ت ، له ئاڵاکه‌ی کوردستان و داره‌که‌ی
ئازادی تۆقیون ئه‌ی نابینن ئه‌وانه‌ی پاشه‌گه‌زیش
بوونه‌وه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا بۆ ئه‌ی ڕه‌قیب
هه‌ڵناسنه‌وه ، کوردینه بڕوایان پێمه‌که‌ن بیست سال پێش
ئێستا مامۆستایه‌کم ده‌یووت له‌بن هه‌ر تاڵه مویه‌کی
ڕیشیان شه‌یتانێک خۆی حه‌شارداوه خۆزیا بۆ
پاشه‌گه‌زبووه‌کان و بگره هاوپه‌یمانه‌کانیشیان سنوورێکی
پۆڵاین داده‌ڕێژرا . ئه‌و کاره‌ساته وای هه‌ژاندم که تا
ئه‌مڕۆش بیروهه‌ستم بێشکه‌ی کۆرپه‌ی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات
ده‌هه‌ژێنێ و لاوک و حه‌یرانیان بۆ ده‌چڕێ ... حه‌یران که
مه‌قامێکی ڕه‌سه‌نی کوردیه و ته‌مه‌نی ده‌گاته نزیکه‌ی
پێنج هه‌زارساڵێک و له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژوویی به
تایبه‌تی تاشه به‌رده‌که‌ی بێستوون ناوی( ئه‌یرانیا )
که سه‌رکرده‌یه‌کی گووتیه‌کان بووه له هێرشێکی
ئه‌که‌ده‌کاندا له هه‌زاره‌ی پ.ز له شه‌ڕو به‌رگریدا
شه‌هید ده‌بێ و کۆمه‌ڵگای گوتی و کاسیه‌کان ئه‌و
سه‌رکرده‌یه به‌و ئاوازه ده‌لاوێنه‌وه و هه‌ر به
ناوی ( ئه‌یرانیا ، ئه‌یرانۆ ، ئه‌یرانگ ) له‌م ده‌م بۆ
ئه‌م ده‌م ماوه‌ته‌وه و ئه‌مڕؤش پێی ده‌وترێ ( حه‌یران ،
حه‌یرانۆک ) بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه له زمانی کۆنی
کوردی‌دا پیتی (ح ) نه‌بوووه و له کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی
ئیسلام بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زمان و کلتوری ئه‌و
ئایینه سه‌پێندرا .
چه‌ند ڕۆژێک پاشی ئه‌و کاره‌ساته
دڵته‌زێنه هه‌نسک و هاواری شه‌هیدانی یه‌کی شوباتم له
چه‌ند پارچه ( حه‌یرانێک ) هۆنیه‌وه زۆریش به‌و ئاواته
بووم ڕۆژێک تۆماریان بکه‌م که‌چی داخه‌که‌م خه‌ریکه
له‌بیر ده‌کرێن و مۆسیقا و گۆرانی کوردیش به ئاشکرا
ئه‌نفال و ته‌عریب ده‌کرێت له لای هه‌ندێ که‌س و
ده‌سه‌ڵاتیش به ئاشکرا ده‌ستخۆشی لێده‌کات به‌هه‌رحاڵ وا
من بۆ یادی پێنج ساڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه ئه‌و
چه‌ند حه‌یرانه ده‌که‌مه دیاری سه‌ر گۆڕه‌کانیان .
حه‌یرانی یه‌که‌م
حه‌یران ده‌رێم براینه براده‌رینه
ده‌نگۆ زه‌ینێخۆتان بده‌نێ و به چاوێ من
بنۆڕنێ
ئه‌وڕۆکه به‌وێ سبیانێ شاره‌که‌ی پیره
هه‌ولێرێ له من بێ ده‌نگ و کڕه
بووکێ تازه‌ی پیره قه‌راتێ
ده‌یگۆته داکێ نازدار حه‌یرانێ
ده‌توو وه‌ره ئه‌و تارایه سپییه‌م
له‌سه‌ر هه‌رگره
تارایێ من بکه‌نه کفنێ شه‌هیدانی یه‌کی
شوباتێ
ئه‌ی هاوار و سه‌ت هاوار تارایه‌کی ڕه‌شم
پێداده‌ن
ئه‌وڕۆکه به‌وێ ڕۆژی چێژنه‌ی درم زۆر
پڕه
ئه‌من تازه چ درم به دنیایێ خۆش بی
نازدار حه‌یرانه‌که‌م له خینێ خۆی
گه‌وزیه
له‌و کاره‌ساته جه‌رگ بڕه
حه‌یرانی دووه‌م
حه‌یران هورده هورده زه‌ینێ خۆ بده‌نێ
گه‌واره‌کی داهینا به‌سه‌ر شاره‌که‌ی پیره
هه‌ولێرێ گه‌له ڕه‌ش و تاری
ئه‌نگۆ زه‌ینێ خۆ بده‌نه شاره‌که‌ی پیره
هه‌ولێرێ
له یه‌که‌م ڕۆژی جێژنه‌ی قوربانێ ئه‌و
هه‌موو خینه لۆ ده‌باری
کچه‌تیم حه‌یران ده‌یگۆ کوڕه‌تیمه لاوه
له در سافی خۆمان بوو ئه‌و جاره‌ش
که‌تینه چاری
کوڕه‌تیم حه‌یران ده‌یگۆ کچه‌تیمه لاوه چ
به خه‌مان پێک نایێ
ئه‌تو له‌گه کۆمه‌ره‌کی ده‌سته خوشکان
بڕۆن گۆڕی شه‌هیدانی یه‌کی شوباتێ بڕشێنن
به گوراوێ
له‌سه‌ریان بچینن ڕه‌شه ڕه‌حان و سۆره
گوران
هه‌تا کوریرکان ده‌رکه‌ن له‌گه ده‌ستپێکێ
وه‌رزێ ده‌ره‌بواری
حه‌یرانی سێیه‌م
براینه براده‌رینه ئه‌نگۆ به چاوێ من
بنۆڕنێ
قه‌راته‌که‌ی پیره هه‌ولێرێ له من به
تۆزوته‌مه
به ڕۆژی جێژنه‌ی قوربانێ له‌سه‌ری نیشتیه
کونده‌بۆی ئه‌و سه‌رده‌مه
کچه‌تیم حه‌یران ده‌یگۆ کوڕه‌تیمه لاوه
قه‌ولم دایه له‌من حه‌رام بی جێژنه‌ی
قوربانێ
ئه‌ی هاوار و سه‌ت هاوار
تا ئه‌وێ ڕۆژێ ده‌مخه‌نه گری
لۆ شه‌هیدانی یه‌کی شوباتێ
هه‌ر تازیه‌دارم هێشتاش هه‌ر که‌مه
حه‌یران ده‌رێ کچه‌تیمه لاوه
چ به خه‌مان پێک نایێ
له خوای ده‌پاڕێمه‌وه کورد هه‌ر
یه‌کگرتوو وبرابێ
به کۆرایی چاوی دوژمن هه‌ر به‌رزه ،
شه‌کاوه‌یه ئه‌و ئاڵایه، ئه‌و په‌رچه‌مه