وه‌ك لای هه‌موو خوێنه‌رو بینه‌رێك
ئاشکرایه که دوو ساڵ پێش ئێستا بابه‌تێکم بڵاو کرده‌وه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که من واز له کاری هونه‌ری دێنم و چیتر
له‌و بواره دا کار ناکه‌م و لێی دوور ئه‌که‌ومه‌وه ئه‌و
هه‌واڵه‌ش له کۆمه‌ڵێک ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان
بڵاو بوه‌وه که بڕیارێک بوو له لایه‌ن خۆمه‌وه درا بوو
. به‌ڵام به‌هۆی ده‌ربڕینی هه‌ست و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵێکی
زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هاوڕێیان و هه‌واداران و ئاشقانی
هونه‌ره‌که‌م ڕێگه‌یان پێنه‌دام که ئه‌و بڕیاره‌م تاسه‌ر
جێبه‌جێ بکه‌م ئیتر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بوو ئه‌و بڕیاره‌م
دا‌و دواتر پاشگه‌ز بومه‌وه نه‌متوانی ئه‌و هه‌موو
خۆشه‌ویستی و هه‌سته جوانانه بشکێنم جارێکی تر
گه‌ڕامه‌وه دنیای هونه‌ر و ئێستاش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر
کاره هونه‌ریه‌کانم و خزمه‌ت کردنی هونه‌ری کوردی..
ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ بیڵێم و باسی
له‌سه‌ر بکه‌م وازهێنانی هونه‌رمه‌ند (عوسمان عه‌بدوڵایه
)له کاری هونه‌ری که چه‌ن ڕۆژێک پێش ئێستا به ده‌ست
نوسی خۆی و ئیمزای خۆی ڕایگه‌یاند و بڵاوی کرده‌وه که
چیتر کاری هونه‌ری ناکات و به بێ هیچ هۆیه‌ک له‌کاری
هونه‌ری دوور ئه‌که‌وێته‌وه وه ئه‌وه‌نده‌ی تێگه‌شتم له
نوسراوه‌که‌یدا که به‌نیازیشه هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی له
ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بگه‌ڕێنێته‌وه و چیتر هیچ به‌رهه‌مێکی
بڵاو نه‌که‌نه‌وه . من نه‌مزانی ئه‌م بڕیاره‌ی
هونه‌رمه‌ند له‌چیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو بۆچی ئه‌م بڕیاره
کوت و پڕه‌ی دا
به‌ڵام من دڵنیام هۆکاری ئه‌و بڕیاره له
چیه‌وه و بؤجی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عوسمان عه‌بدوڵا درا
که دیاره کۆمه‌ڵێک شتی ناهه‌ق و ناعه‌داله‌تی وای له‌و
هونه‌رمه‌نده کردوه ئه‌و بڕیاره بدات زۆر به‌داخه‌وه
که ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌وشێوه‌یه بێزار
ئه‌کرێن و پشت گوێ ئه‌خرێن من بۆ خۆم یه‌کێکم له‌و
که‌سانه‌ی که به هونه‌ری گۆرانی بێژ عوسمان عه‌بدوڵا
سه‌رسامم ده‌نگ و گۆرانیه‌کانی لام په‌سه‌ندن وه من
لێره‌وه ئه‌وه به هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێم که به
کشانه‌وه‌ت له بواری هونه‌ری کوردی دڵنیابه هونه‌ری
کوردی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت و بگره هونه‌ری کوردی پێویستی
به ده‌نگ و هونه‌ره‌که‌ی ئێوه و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی
وه‌ک جه‌نابت هه‌یه بۆ پێشخستنی هونه‌ری کوردی بۆیه من
هیوادارم که له بڕیاره‌که‌ت پاشگه‌زبیته‌وه و
بگه‌ڕێته‌وه دنیای هونه‌ر و له خزمه‌ت کردن به‌رده‌وام
بیت وه هیوادارم له به‌رامبه‌ر هه‌موو به‌ربه‌ستێکدا
خۆڕاگر بیت و هیچ که‌س و شتێک نه‌تڕوخێنێت وه هه‌رشتێک
به من بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت و بۆ به‌رده‌وام بوون و
خزمه‌ت کردنت به هونه‌ری کوردی ئاماده‌م من وه‌ك مه‌ریوان
سه‌فادین هاوکاریت بکه‌م و هیوادارم دڵی ئاشقان و هه‌وا
دارانی هونه‌ره‌که‌ت نه‌شکێنی و به‌رده‌وام بیت له خزمه‌ت
کردنی هونه‌ری کوردی و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ده‌خوازم و
هیوادارم به هه‌واڵێکی خۆش بگه‌ڕێیته‌وه دنیای هونه‌ر .
هاوڕێت مه‌ریوان سه‌فادین