 |
مه‌ریوان سه‌فادین، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی که به ده‌نگی
ڕه‌سه‌نی کوردی ناسراوه له گۆراپانی هونه‌ردا،
به‌رهه‌مه‌کانی رابردووی گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌ن
ده‌رده‌خه‌ن که له هه‌ر جێیه‌کی دونیا گوێ بیستی
گۆرانیه‌کانی بێت، واده‌زانیت جلێکی کوردیت له به‌ردایه‌و
به ناو گوند و باخه جوانه‌کانی کوردستان تێپه‌ڕی و نیگای
کیژه خوێن گه‌رمه‌کانی سه‌ر کانی ده‌که‌ی که به
گۆزه‌وه ده‌رده‌که‌ون و به‌شه‌رمه‌وه لێت ئه‌ڕوانن.
ئه‌مه له کاتێکدا دێت که ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی
سیانزه ساڵه له تاراوگه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات هه‌تا
ئێستا کاریگه‌ری هیچ ئاوازێکی بیانی له‌سه‌ر نه‌بووه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده شاره‌زایه‌کی باشی
هه‌یه له مه‌قامه کوردیه‌کاندا که ده‌توانێت به
شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتووانه ئه‌دای بکات به ووته‌ی
شاره‌زایانی هونه‌ری کوردی. ئه‌لبوومی( دییه ساڵی 2002
وه ئه‌لبوومی جێ‌ژوان له ساڵی 2006) بوون به یادگاری له
دڵی هه‌موو گوێگرێکدا، شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ند له ساڵی
1972 له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه،
وه له ساڵی 1993 هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه له خزمه‌تی
هونه‌ر هه‌ر بۆشه پێی ده‌ڵێن ده‌نگی ڕه‌سه‌نی کوردی. له
نزیکه‌وه له‌ژێر تارمای چه‌ند پرسیارێک ئه‌یدوێنین.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: له سه‌ره‌تاوه پێم خۆش بوو به‌م
پرسیاره ده‌ست پێبکه‌م، که هه‌میشه خۆت به که‌سێکی
پشگوێخراوه پێناسه ده‌که‌یت ئه‌مه له چیه‌وه سه‌چاوه
ده‌گرێت؟ هیچ لایه‌نێک هه‌تا ئێستا هاوکای کردوویت؟
مه‌ریوان سه‌فادین: ڕاسته من زۆر جار باسم له‌وه کردووه
که من هونه‌رمه‌ندێک پشت گوێ خراوم به‌لام ئه‌مه به‌س
ته‌نها من ناگرێته‌وه، به‌ڵکو زۆر له هونه‌رمه‌ندان ئه‌و
گله‌یی و گازنده‌یه‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر
به‌راورد بکه‌ین من له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێکی زۆر له
هونه‌رمه‌ندان و به‌هره‌مه‌ندانی ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی که بۆ
ئه‌وان ئه‌کریت و کراوه هه‌رگیز بۆ من نه‌کراوه من
ته‌نها مه‌به‌ستم هاوکاری هونه‌ریه، بۆ نموونه چه‌ندین
جار هه‌وڵم داوه که چه‌ن ڤیدیۆ کلیپیک تۆمار بکه‌م
به‌لام هیچ له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن نه‌هاتوون به
ده‌مه‌وه‌و پشت گوێیان خستووم چونکه به‌ڕاستی فه‌رق و
جیاوازییه‌کی زۆر ئه‌کریت له نیوان هونه‌رمه‌ندان ئه‌مانه
و زۆر شتی تر وای له من کردووه که هه‌میشه گله‌یی له
ڕاگه‌یاندنه‌کان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هه‌موو ئیداره
هونه‌ریانه بکه‌م که هونه‌رمه‌ند و که‌سانی تر له یه‌ک
جیا ناکه‌نه‌وه. من دلنیات ئه‌که‌مه‌وه له‌ماوه‌ی شانزه
ساڵی خه‌باتی هونه‌ریم هه‌ت ئیستا هیچ که‌س و لایه‌ن و
ئیداره‌یه‌ک هاوکاری منی نه‌کردووه له رووی مادیه‌وه
هه‌تا ئه‌مرۆ هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌رکی شانی خۆم بووه
به‌لام من به‌لامه‌وه گرنگ نیه چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه‌وێ
خزمه‌تی هونه‌ری کوردی بکه‌م نه‌ک بۆ خۆده‌رخستن و بۆ
مه‌رامێکی شه‌خسی خۆم.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت
ده‌نگی مه‌ریوان سه‌فادین یه‌کێکه له‌و ده‌نگه
کوردیانه‌ی که زۆر ڕه‌سه‌نی پێوه دیاره له ووتنی هه‌ست
و سۆزی دا ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی وه‌ری گرتووه، ڕێچکه‌یه‌کی زۆر
سه‌رکه‌وتووه هیوادارم به‌رده‌وام بێت و به زانستی
مۆسیقا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات و سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ
ده‌خوازم.
مه‌ریوان سه‌فادین: من لێره‌وه ڕێز و خۆشه‌ویستیم
ئاراسته‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ده‌که‌م، به‌ڕاستی
شانازییه بۆ من که مامۆستایه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌ری کوردی
وه‌ک مامۆستا ئه‌نوه‌ر ده‌نگی من و هونه‌ره‌که‌ی منیان
په‌سه‌ند کردبیت و به ده‌نگێکی ڕه‌سه‌ن و کوردی وه‌سفی
بکات من کاتیک ووته‌کانی مامۆستا ئه‌نوه‌رم بینی سه‌باره‌ت
به ده‌نگ و ستایلی هونه‌ره‌که‌م هه‌ستم به ته‌وژمێکی
گه‌رمی هونه‌ری کرد که به ناو له‌شمدا هات وای لێکردم
که هه‌میشه و باشتر به‌رده‌وام بم له خزمه‌ت کردنی
هونه‌ری کوردی، وه حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه‌ش بلیم که مامۆستا
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی به‌ر له هه‌موو ته‌مه‌نی من ده‌ستی
کردووه به کاری هونه‌ری هیوای له‌ش ساخی و ته‌مه‌ن دریژی
بۆ ئه‌خوازم
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: بۆچی ئه‌وه‌نده که‌م ده‌رده‌که‌ویت؟
یان کلیپت که‌مه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: له راستیدا هۆکاری که‌م ده‌رکه‌وتنی
من ئه‌گه‌ریته‌وه بۆ هه‌ندی هۆ . راسته ڤیدیۆ کلیپی جوان
گۆرانی جوانتر ده‌کات وه من زۆر جار هه‌ولم داوه که
کلیپ بۆ گۆرانیه‌کانم بکه‌م به‌ڵام هه‌روه‌ک باسم کردووه
زۆر جار به پیی پێویست نه‌هاتوون به ده‌ممه‌وه بۆ
ئه‌نجامدانییان ئه‌مه هۆیه‌ک وه هۆیه‌کی تر لای من
ئه‌وه‌یه که من پێم ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند به‌ڕاستی خزمه‌ت
بکات و هونه‌ره‌که‌ی لا مه‌به‌ست تر بیت له خۆی ئه‌وه
دلنیام به‌بێ ڤیدیۆ کلیپیش هونه‌رمه‌ندی راسته‌قیه‌ن و
هونه‌ری جوان خۆی جێگای خۆی ده‌کاته‌وه له‌ناو
جه‌ماوه‌رداو له ناو هه‌نه‌ری کوردی‌دا پاشانیش من
ده‌مه‌وی کارێک بکه‌م به‌رهه‌مه‌کانم بۆ هه‌تا هاتیی به
زیندوی بمیننه‌وه بۆیه حه‌زناکه‌م به‌رهه‌مه‌کانم هه‌موو
رۆژیک له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناله‌کان ده‌ربکه‌ویت تا زوو
له‌به‌ر چاو نه‌که‌ون.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: وێڕای ده‌ست خۆشیم بۆ کاک فه‌لاح و
مامۆستا دڵشاد، بۆ ئه‌م دوو کلیپه‌ی دوایت، هه‌ست ناکه‌یت
هه‌ردوو کلیپه‌که‌ت لیه‌ک ده‌چێت و هیچ سینارۆیه‌کی تیا
نیه؟ یان ده‌رکه‌وتنت له ناو ئه‌و هه‌مووه کچه‌ی
جوانه‌یا به باش ده‌زانیت؟ له کاتێکدا به‌ڕێزت خاوه‌نی
ئه‌زمونێکی گه‌وره‌یت؟
مه‌ریوان سه‌فادین: من پیم خۆشه زۆر سوپاسی مامۆستا دڵشاد
و گروپی هه‌ڵپه‌رکێی هونه‌ره‌جوانه‌کانی یۆتۆبۆری بکه‌م بۆ
ئه‌و هه‌موو عه‌زیته‌ی له‌گه‌ل ئه‌و دوو ڤیدیۆ کلیپه‌م
کیشایان وه زۆر سوپاسی برای به‌ڕێزم کاک فه‌لاح ئه‌حمه‌د
ره‌شید ده‌که‌م که ئه‌و دوو ڤیدیۆ کلیپه به هه‌وڵ و
ماندو بوونی ئه‌و وینه گیراوه. له‌ڕاستیدا ئه‌و دوو
ڤیدیۆ کلیپه ئه‌گه‌ر خامه‌که‌ی ببینین شتی زۆر جوانی
تێدایه، به‌ڵام من پێم وایه که کیشه‌که له مۆنتاژ بیت
بۆیه وا به ساده‌و ساکاری ئه‌بینریت، وه من دڵنیام
هه‌رکاریکی هونه‌ری که خۆت به‌سه‌ریه‌وه نه‌بیت هه‌ر
کیشه‌ی بۆ دروست ئه‌بیت منیش ئه‌و کاته‌ی که کلیپه‌که‌نم
ته‌واو بوو ئیتر من گه‌رامه‌وه بۆ ئیسله‌ند ئاگام لێیان
نه‌ما ئه‌وه‌ش که هه‌یه و ئه‌بینری ئیستا به هه‌ول و
ماندوبونی هه‌ندیک له هاورییانی خۆم کراوه به‌ڵام
دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که له مه‌ودوا هیچ کارێکی هونه‌ری
ناکه‌م ئه‌گه‌ر پیرفێکت نه‌بیت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: ڕوناکبیر و شاعیری به ئه‌زموون
مامۆستا( حه‌مه شوان شه‌ریف) ده‌ڵێت مه‌ریوان سه‌فادین(
هه‌ناسه‌ی شارێکه پڕ له حوزن، نه‌غمه‌ی شارێکه له
گریان، ده‌نگێکه بۆ مانه‌وه له گوێدا، ڕێبوارێکه ئاسان
ده‌بێته هاوڕێ و دره‌ختێکه لا باخی گۆرانیدا) هیوای
سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم
مه‌ریوان سه‌فادین: سوپاس و ریز بۆ هاوری ئه‌زیزم شاعیر و
رۆشمبیر کاکه حه‌مه شوان شه‌ریف بۆ ئه‌و هه‌موو وته
جوانانه‌ی سه‌باره‌ت به من ووتویه‌تی، کاک حه‌مه شوان
هه‌میشه که‌سیک بووه به‌رده‌وام هانی داوم بۆ ئه‌وه‌ی
برده‌وام بم له خزمه‌ت کردنی هونه‌ری کوردی و ئه‌و
ڕێچکه‌یه‌ی خۆم گرتوومه له‌سه‌ری به‌رده‌وام بم و هه‌وڵی
زیاتر ناساندنی ئه‌و هونه‌ره‌ی که له ناوچه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین ساڵه پشت گوێ خراوه به خه‌لکی ئاشنا
نه‌بووه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌میشه به شیعره
جوانه‌کانی هاوکارم بووه دووباره ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ
کاک حه‌مه شوان شه‌ریف هه‌یه.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: په‌یامی تۆ چیه بۆ حکۆمه‌تی هه‌رێم و
وه‌زاره‌تی مه‌عریفه که هه‌تا ئێستا نازانن هونه‌رمه‌ند
کێه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: په‌یامی من بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
داوایان لێده‌که‌م که چیتر هونه‌رمه‌نده ماندووه‌کان پشت
گوی نه‌خه‌ن و به پێی هونه‌ره‌که‌یان هاوکاریان بکه‌ن و
هه‌موو هونه‌رمه‌ندیک به یه‌ک چاو سه‌یر نه‌که‌ن، چونکه
ئه‌وه‌نده‌ی بۆ هونه‌رمه‌نده بیگانه‌که‌ن سه‌رف ئه‌که‌ن
نیوه‌ی ئه‌وه‌نه ئاوڕێکی جدی له هونه‌رمه‌نده
ڕاسته‌قینه‌کانی کورد بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌ندانی کوردیش بیزار و بیتاقه‌ت نه‌بن و پاشه‌کشه
نه‌که‌ن له خزمه‌ت کردنی هونه‌ری کوردی من پیم وایه
ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام
بیت ئه‌وا دلنیام هونه‌ری کوردی کۆمه‌ڵێکی زۆر له
هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌نی له‌ده‌ست ئه‌دات.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ئوف ده‌ڵێت مه‌ریوان
سه‌فادین شایسته‌یه که پێی بڵێن باڵوێزی هونه‌ری
ڕه‌سه‌نی کوردی، ڕه‌سه‌نایه‌تی مۆرکی شاره‌زوور و
هه‌ڵه‌بجه‌یه.
مه‌ریوان سه‌فادین: سوپاس و رێز خۆشه‌ویستیم بۆ مامۆستا
سه‌لاح ره‌ووف. ئه‌و هه‌میشه که‌سیک بووه وه‌ک
مامۆستایه‌ک و منیش قوتابی، ئامۆژگاری و هاوکاری هونه‌ری
کردووم منیش گویم لی گرتووه‌و زۆر شتی جوان و باشی فیر
کردووم من پێم خۆشه که ئه‌وه بڵێم ئێمه دوو هاوڕیی
ئه‌زیزی یه‌کین و کۆمه‌لی یادگاری زۆر خۆشمان پێکه‌وه
هه‌یه و ئێسته‌ش به‌رده‌وام ڕۆژانه ئه‌و له هۆله‌ندا و
من له سوید په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و من هه‌میشه شانازی
پیوه ده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخی بۆ
ده‌خوازم.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: پلانت هه‌یه بۆ به‌رهه‌می تازه؟ هیچ
ئاماده کاریه‌که‌ت کردووه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: من له ئیستادا نۆ تا ده گۆرانیم
ئاماده‌یه له لایه‌ن خۆمه‌وه هه‌موو کاره‌کانیم ته‌واو
کردووه ته‌نها ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که دابه‌شکردنی
مۆسیقای بۆ بکریت و ده‌ست بکه‌ین به تۆمار کردنیان.
به‌ڵام له‌م کاته‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌لبومه
تازه‌یه‌م هه‌تها قۆناغی ته‌واو بوون نزیکه‌ی بیست هه‌زار
دۆلاری تیده‌چیت له‌سه‌ر ئه‌رک و ماندوو بوونی خۆم ته‌نها
وه ئیستا له کوردستان هیچ که‌س و لایه‌ن و ئیداره‌یه‌ک
نیه که گ‌ر‌نتی ئه‌وه بکات ئه‌لبوومه‌که‌م کۆپی نه‌کریت
وه هیچ یاسایه‌ک نیه به‌رگری له‌وه بکات و له مافی
هونه‌رمه‌ندان بکات بۆیه منیش بریارم داوه که هه‌رگیز
گۆرانی و به‌رهه‌مه‌کانم له شیوه‌ی سدی ئه‌لبوم بلاو
نه‌که‌مه‌وه و ره‌نج و ماندوبونم نه‌چیته گیرفانی
هه‌ندیک بازرگانه‌وه
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: ژیانی ڕۆژانه چۆن به‌سه‌ر ده‌بیت؟ و
بێجگه له هونه‌ر هیوایه‌ت چیه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: من ژیانی رۆژانه‌م ئێستا وا ماوه‌ی
مانگێک زیاتره له وولاتی سوید ده‌ژیم ئه‌وه‌ی که ئیستا
پێوه‌ی خه‌ریکم ته‌نها هونه‌ری گۆرانیم
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: له کۆتایدا چی به‌و خوێنه‌ره ده‌ڵێیت
که ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ده‌بینن، وه په‌یامی تۆ بۆ
عاشقانی مه‌ریوان سه‌فادین؟
مه‌ریوان سه‌فادین: من به‌راستی ئه‌مه‌وی ئه‌وه بلیم که
ئه‌مرۆ خه‌لکی کورد بیر‌و هۆشی کراوه‌ترو رۆشنبیر تره‌و
راست و دروست و هه‌ق و ناهه‌ق ده‌بینن من داوا له‌و
که‌سانه ده‌که‌م که له لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌ول بده‌ن و
ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که دژ به یاسان وه
مافه‌کانی هونه‌رمه‌ندان ده‌خۆن که چیتر ئه‌و کارانه با
به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه‌ش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی تری دونیا
پیشکه‌وتووی رۆشنبیری خۆمان نیشان بده‌ین. من پیمخۆشه
یه‌ک شت بڵێم له‌م ماوه‌یه‌دا له سوید به ریگای سوتفه
که‌سیکی سویدیم ناسی که مۆسیقی بوو سه‌ره‌تا پیی وتم
خه‌لکی کوێت؟ وتم کوردستانی باشور یان بڵێین ئیراق، وتی
شتیک بڵێم ئاساییه، وتتم به‌ڵێ فه‌رموو، وتی ئیمه واته
سویدیه‌کان وا تیده‌گه‌ین که خه‌ڵکی کوردستانی باشوور
واته ئیراق خه‌لکی رۆشنبیریان زۆر که‌مه. ئه‌وه خۆی بۆ
خۆی کاره‌ساته بۆ ئیمه‌ی کورد که رۆژئاواییه‌کان وا
لێمان تیبگه‌ن هیوادارم گه‌نجی ئه‌مرۆ ئاگایان له دوارۆژی
گه‌له‌که‌یان بیت و من لیره‌وه ریزو خۆشه‌ویستیم
ئاراسته‌ی هه‌موو ئاشقانی ده‌نگ و هونه‌ره‌که‌م ده‌که‌م
سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن بۆ گۆڤاری گیرفان هه‌ر بژین.
ئاماده‌کردنی/ گه‌شبیر ئه‌حمه‌د/ به‌ریتانیا
gashbir@hotmail.com