دیمانه‌که‌ی باخان
له‌گه‌ڵ گۆڤاری گیرفان
هونه‌ر جه‌ماوه‌ری پێ
به‌خشیم که بۆ من گه‌وره‌ترین سامانه
باخان نه‌مامێکه له باخی گۆرانیدا،
ده‌نگی شارێکه له ڕۆمانسیه‌ت، و شاجوانی خۆشه‌ویستییه،
ده‌نگی باخان هه‌نارییه‌و مێخۆشه له مه‌وداکانی جوانی.
که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی که بتوانن به جوانی
ڕزگارمان بکه‌ن ، له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی باخاندا دونیا
به‌رگی گوڵی سوور ده‌پۆشێ و نامه‌کان له هه‌وره‌وه
ده‌بارێ، و به ناو کوچه‌کانی عه‌شقا فه‌نا ده‌بی و
گه‌رانه‌وه‌ت مه‌حاڵ ده‌بێ، به‌بێ گوڵی سوور. باخان به
ماوه‌یه‌کی کورت توانی دوورگه‌یه‌ک له دڵی هه‌موومان
داگیر بکات و به ده‌نگه هه‌ناریه‌که‌ی ببێت به باڵوێزی
کچان و ژنان بۆ داکۆکی له مافی خۆکوژی، له‌گه‌ڵ
ئه‌مانه‌شدا ئه‌و له سه‌رچاوه‌یه‌کی هونه‌ریه‌وه ڕژایه
ناو هۆش و ئه‌ندێشه‌مان وه باڵدارێکی سه‌رسه‌ختی باخی
دڵدارییه، له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگیدا هه‌ست به فڕین
ده‌که‌ی فڕینێک بۆ ئه‌به‌د نه‌نیشیته‌وه. له ژێر تارمای
چه‌ن پرسیارێک ئه‌یدوێنین
گۆڤاری گیرفان: با سه‌ره‌تا له‌وه
ده‌ستپێبکه‌م بزانم کازیوه‌ی هه‌ڵهاتنی تۆ له کوێوه بوو
و چۆن ده‌رکه‌وتی له‌م زه‌مه‌نه ناسۆڕیه که پڕه له
حوزن و نه‌هامه‌تی هیچ بۆ شایه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ
ئاشتبوونه‌وه؟
باخان: من باش ئه‌وه‌م بیر نایه‌ک که چۆن
ده‌ستم به هونه‌ر کرد به‌ڵام دایکم ئه‌ڵێت هه‌ر به مناڵی
گۆرانیم ئه‌وت و چه‌پڵه‌م لێئه‌دا و ڕوخۆشبووم، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که خۆم بزانم له هۆڵه‌ندا که چوومه
قوتابخانه، هه‌میشه له وانه‌ی هونه‌ردا گۆرانم پچڕیوه
و هاوڕیکانم زۆر ده‌نگی منیان لا په‌سه‌ند بووه،
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم که به‌داخه‌وه
له کوردستان ئه ده‌رفه‌ته نه‌بووه بۆ گه‌نجان که
بتوانن تواناکانی خۆیان ده‌ربخه‌ن، ته‌نها ماوه‌ی دوو
ساڵه کوردستار و ستۆدێوی ئه‌ستێران هه‌یه که
توانیویانه ئیشی باش بکه‌ن. من خۆم پێنج ساڵ به‌ر له
ئێستا له که‌ناڵی کوردسات به‌شداریم کرد له
به‌رنامه‌یه‌کدا که به ناوی ئاوێنه بوو..
گۆڤاری گیرفان: له ماوه‌یه‌کی کورتا
توانیت پێگه‌یه‌کی به‌رفراوان بنیات بنی له دڵی
جه‌ماوه‌ردا، هۆکاری ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ده‌گه‌ڕێنیته‌وه
بۆچی؟
باخان: من پێش ئه‌لبومی ڤاڵانتاین گۆرانیم
ئه‌وه‌ت به تاک که‌سانێک هه‌بوون حه‌زیان له ده‌نگی من
هه‌بوو، به‌ڵام له ساڵی 2007 که ئه‌لبومی ڤاڵانتاینم
بڵاوکرده‌وه پێشوازیه‌کی باشی لێ‌کرا و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه
به‌ده‌ست هات که تۆ ئیشاره‌ت پێداوه وه به هیوام ئه‌م
تاجه تاسه‌ر له سه‌رما بێت وه هه‌وڵی شتی باشتریش
ئه‌یه‌م.
گۆڤاری کیرفان: له‌گه‌ڵ فۆلکلۆری کوردیا
چۆنی؟
باخان: بێگومان هه‌موو شتێک بناغه‌ی
هه‌یه، فۆلکلۆر بناغه‌ی گۆرانیه، من پێش ئه‌وه‌ی
ئه‌لبوومی ڤاڵانتاین ده‌ربکه‌م، هه‌میشه گۆرانی فۆلکلۆرم
ئه‌وته‌وه و هه‌تا ئێستاش گۆرانیه‌کانی مامۆستا تایه‌ر
تۆفیق و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و حه‌سه‌ن زیره‌ک و
محه‌مه‌دی ماملێ و هه‌ندێ جاریش گۆرانیه‌کانی باوکم
ئه‌ڵێمه‌وه به‌ده‌م ئیش و کاری ماڵه‌وه و رۆژانه.
گۆڤاری گیرفان: هه‌تا ئێستا به چه‌ند
زمانێکی بیانی بینیومانه که گۆرانی ده‌ڵی وه‌کۆ عه‌ره‌بی
و ئینگلیزی که سه‌رکه‌وتوو بووی تیای بۆ هه‌وڵ ناده که
به‌رهه‌مێکی بیانی تۆمار بکه‌ی؟
باخان: زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه
به هیوام له‌لای جه‌ماوه‌ریش وا بێت، خۆت ئه‌زانیت ئه‌وه
کاتی زۆری ئه‌وێت، هه‌روه‌ها پێویستی به بواری مادیش
هه‌یه من ئه‌و توانایه‌م نیه ئێستا، به هیوام له
داهاتودا بتوانم که کارێکی جوان به دڵی جه‌ماوه‌ره‌که‌م
بکه‌م که شایه‌نی داخوازیه‌کانی ئه‌وان بێت.
گۆڤاری گیرفان: له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی
سیدی ڤالانتاین تووسی ره‌خنه‌ی کوێرانه بوویته‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و ئاوازانه‌ی که وتووته ئایا هه‌تا چه‌ن
گرینگی به و باسه ده‌دیت؟
باخان: به‌ڕێزتان شاره‌زایتان هه‌یه له
بواری ڕه‌خنه‌گرتن و ده‌زانن که داهێنانی ڕه‌خنه
له‌وه‌دایه که هه‌ستی به‌رامبه‌ر بریندار نه‌که‌ی، من
ئه‌و جۆره ڕه‌خنانه به پیرۆز ده‌زانم ، چۆنکه
بۆشایه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه، به مانایه‌ک ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه
نه‌بوو ئه‌وا مۆمی پێشکه‌وتن ئه‌کوژێته‌وه، ئیدی با
ڕه‌خنه هه‌بێت به‌ڵام پشت به سه‌رچاوه‌ی ڕاستگۆ ببستێت.
من لام سه‌یره خه‌ڵکی که گوێبیستی گۆرانیه‌کانم ده‌بێت
پرسیار له سه‌ر ئاواز ده‌که‌ن، خۆی وتنی منه نه‌ک
ئاوازه‌که، من پێم خۆشه ئه‌و ئه‌زیزانه پرسیار له
ئاواز دانه‌ره‌که بکه‌ن و ڕه‌خنه‌کانیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و
بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌سدا من سوودم له هه‌ندێ ڕه‌نه
گرتووه که خۆت یه‌کێکی له‌و که‌سانه به‌رده‌ام ڕه‌خنه‌م
لێده‌گریت و پێمخۆشه چۆنکه ده‌زانم ڕه‌خه‌کانی
ئێوه‌نه‌بێت من ئه‌و باخانه نابم که جه‌ماوه‌ره‌که‌م
داوای ئه‌کات.
گۆڤاری گیرفان:
هونه‌ر چی پێبه‌خشیوویت و چی لێسه‌ندیته‌وه؟ له کاتێکدا
ئێوه‌خۆتان بنه‌ماڵه‌یه‌کی هونه‌رین ئه‌گه‌ر باوکت وه‌ک
نموونه وه‌ربگرین؟
باخان: من کچی سه‌لاح مه‌جیدم که
هونه‌رمه‌ندێکی دیار بووه هه‌تا ئێستاش ناوی هه‌یه له
گۆڕه‌پانی گۆرانیدا که ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی
بووه له کاتی خۆیدا، به‌ڵی هونه‌ر ڕوبه‌ڕوی مه‌سئولیه‌تی
کردوومه‌ته‌وه ناتوانم هه‌موو شتێک بکه‌م، وه‌کو هه‌ر
مرۆڤێکی ئاسای و کاتی نه‌هێڵاوم بۆ نمونه ئێستا زیاتر
کاته‌کانم بۆ خۆم نیه بۆ جه‌ماوه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هونه‌ر جه‌ماوه‌ری پێبه‌خشیووم که ئه‌وه بۆ من هه‌موو
سامانێکه له دونیادا و شانازیشیان پێوه ئه‌که‌م و
هه‌مووشیانم خۆش ئه‌وێت.
گۆڤاری گیرفان: رۆژانه چۆن به‌سه‌ر
ده‌به‌ی، ئه‌و شتانه چین که هیوایه‌تن بێجگه له
گۆرانی؟
باخان: من هیوایه‌تم زۆره ئاره‌زووی
هۆنراوه نوسین ئه‌که‌م و وێنه‌کێشان و جار جار کتێب
ئه‌خوێنمه‌وه به تایبه‌تی ڕۆمان و شیعر.
گۆڤاری گیرفان: باخان چۆن گوزارشت له عاشق
ئه‌کات؟
باخان: من ناتوانم به چه‌ند ووشه‌یه‌ک
گوزارشت له‌و دونیا جوانه‌ی عه‌شق بکه‌م، ئه‌توانم بڵێ
ئه‌و دونیایه که ته‌نها شاعیر ئه‌توانێت گوزارشتی لێوه
بکات.
گۆڤاری گیرفان: که‌ی گوێبیستی گۆرانی نوێت
ده‌بین؟ هیچ ئاماده کاریه‌کت کردووه بۆ ئه‌لبوومی
داهاتووت؟
باخان: له ڕاستیدا من حه‌زم له کاری خراپ
نیه، وه ئه‌مه‌وێت کاری داهاتووم له هی رابردووم باشتر
بێت، چونکه من به ئه‌لبومی ڤاڵانتاین به ناوبانگ بووم،
له‌به‌ر ئه‌وه نامه‌وێت ئه‌و ناوبانگه به کاری خراپ
له‌ناو به‌رم، له‌به‌ر ئه‌وه پێم خۆشه کاره‌کانی
داهاتووم به‌ره‌و پێشترم به‌رێت وه‌هه‌روه‌ها په‌له‌م
نیه‌وه کاتیش له‌به‌رده‌ما ماوه،
گۆڤاری گیرفان: له کۆتایدا په‌یامی تۆ بۆ
عاشقانی باخان و چۆن ده‌ڕوانیته گۆڤاری گیرفان؟
باخان: من پیان ده‌ڵێم هه‌مووتانم خۆش
ئه‌وێ و هه‌میشه دڵم له‌لاتانه و خۆشم به موڵی ئه‌وان
ده‌زانم، من له دونیا هیچ شک نابه‌م ته‌نها گۆرانی ئه‌ویش
پێشکه‌ش ئه‌که‌م به ئه‌وان، له کۆتایشدا ڕێز و
خۆشه‌ویستی به‌رده‌وامم هه‌یه بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی
گۆڤاری گیرفان، که زۆر ناسک و خنجیلانه‌یه و جار جاریش
ئه‌یخوێنمه‌وه چونکه هه‌میشه بۆنی ناوچه‌ی گه‌رمیانی
کوردستانی لێدێت.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره (13) ی
گۆڤاری گیرفان بڵاوبۆته‌وه