هونه‌رمه‌ند مه‌كی عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئه‌فه‌ندی
من كاریگه‌ریم به‌سه‌ر خه‌ڵكی سلێمانییه‌وه هه‌بوو بۆیه
روویان له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ده‌كرد
زیاتر له نیو سه‌ده‌یه هونه‌رمه‌ند مه‌كی عه‌بدوڵڵا له
خزمه‌ت هونه‌ری نواندندا بوونی خۆیی سه‌لماندووه و به
رۆڵه جیاجیاكانی سه‌رنجی بینه‌ری كوردی بۆ خۆی راكێشاوه،
هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون مه‌كی عه‌بدوڵڵا كه له‌ناو
خه‌ڵكی به عه‌لی ئه‌فه‌ندی ناسراوه خه‌ڵكی ده‌رگه‌زێنی
شاری سلێمانییه و له ئاغاكانی سیوه‌یله، به‌لاَم
به هۆی ئه‌وه‌ی باوكی حاجی عه‌بدوڵڵا فه‌نی مه‌عروف ئاغا
فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت له ئامێدی له‌وێ نیشته‌جی ده‌بن
ناوبراویش ساڵی 1938 هه‌ر له ئامێدی له دایك ده‌بێت،
هونه‌رمه‌ندێكی رووح سووكه و هه‌میشه به قسه‌ی خۆش
له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ستان و دانیشتن ده‌كات
بۆیه لای هه‌موو كه‌سێك خۆشه‌ویسته، بۆ
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوبراو ئێمه ئه‌م دیداره‌مان له
سلێمانی له‌گه‌ڵیدا ساز كرد
ئه‌گه‌ر گه‌شتێك به سه‌ره‌تاكانی كاری هونه‌ری
به‌ڕێزتاندا بكه‌ین با بزانین كه‌ی ده‌ستپێك بووه بۆ
به‌ڕێزتان تا له ناو دنیای هونه‌ری نواندندا خۆتان
ببیننه‌وه ؟
-
ده‌سپێكی كاری هونه‌ری من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1947
وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕێزم هه‌یه بۆ ده‌رهێنه‌ران من ده‌رهێنه‌ر
نیم و هه‌ندی نووسینم هه‌یه كه بریتین له به‌سه‌ر هات و
چیرۆك، له‌و كاته‌وه‌ی من ئاوێته‌ی هونه‌ر بووم هه‌ستم
به‌وه كرد كه شوێنی خۆم له دڵی خه‌ڵكدا كردۆته‌وه و
خۆشحاڵیشم به‌وه‌ی خه‌ڵكی پێیان خۆشه من ده‌بینن كه‌وا
كاری نواندن ده‌كه‌م، ئه‌و په‌یمانگای هونه‌ره جوانانه‌ی
كه له شاری سلێمانی دامه‌زرا و ئێستاش هه‌یه من
كاریگه‌ریم له‌سه‌ر خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌شی نواندن
هه‌ڵبژێرن و روو له نواندن بكه‌ن، له‌و كاته‌وه‌ی من بیرم
كردۆته‌وه هه‌ستم كردووه نواندن هونه‌رێكی زۆر پیرۆزه
به‌تایبه‌تی ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی خۆم ڕۆڵم تیابینیوه
ئه‌وه‌نده ده‌زانم توانیمه خزمه‌تێكی باش به هونه‌ری
نواندن بكه‌م له سلێمانی و له سه‌رتاسه‌ری كوردستان.
*زیاتر
له نیو سه‌ده‌یه له خزمه‌تی هونه‌ری نواندندا بونت
هه‌یه ئایا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و خزمه‌ته زۆره
سوودمه‌ند بووی له هونه‌ر یان به پێچه‌وانه‌وه ؟
-
ره‌نگه له هه‌ندێك لاوه سوودمه‌ند بووبم ، چونكه
هونه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی پێبه‌خشیووم كه ئه‌مه
گه‌وره‌ترین سامانه،هونه‌ر پێم ده‌ڵێت ئامانه‌تی تۆ و
ئه‌و خاكه هه‌تا قه‌برو قیامه‌تیش من هه‌ر له خزمه‌تی
هونه‌ردا ده‌بم و ولاَته‌كه‌م
خۆش ده‌وێت و خزمه‌تی كورد ده‌كه‌م.
*له
پێشه‌وه باسی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانت كرد تۆ تا
چه‌ند پێت وایه كه‌وا په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ڕۆڵی
بینیوه له پێشخستنی هونه‌ردا؟
-
به ته‌ئكید ڕۆڵی هه‌بووه له پێشخستنی هونه‌ردا، من پێم
وایه ئه‌وه‌ی له شاگردییه‌وه بیه‌وێت پێبگات ئه‌وا
رۆژێك هه‌ر دێت پێده‌گات، به‌لاَم
نابێت دوایی له خۆ بایی بیت، چونكه ده‌بێت ئه‌وه بزانین
ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خێرا ببێت به وه‌ستا دوایی كاری شاگردیشی
ده‌ست ناكه‌وێت.
*تۆ
ئاینده‌ی ئه‌و گه‌نجانه چۆن ده‌بینی كه له خزمه‌تی
هونه‌ری نواندن ئێستا بوونیان هه‌یه، ئایا ئه‌مان
ده‌توانن درێژه پێده‌ری ئه‌و كاروانه هونه‌رییه بن كه
ئێوه ده‌ستتان پێكردووه ؟
-من
هیوام وایه ئه‌و گڕو كفه‌یان بمێَنی
كارێك بكه‌ن بۆ دواڕۆژ خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی
بگه‌یه‌نێت و بتوانن به راستی درێژه پێده‌ری كاروانی پێش
خۆیان بن
.
*
به گشتی ڕات چییه به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره هونه‌رییه
درامیانه‌ی كه ئێستا له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه په‌خش
ده‌كرێن ؟
-من
پێم وایه خراپ نین، هیوام وایه به‌ره به‌ره باشتر بێت
ده‌بێت وا بیر بكرێته‌وه كه نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه
نه‌وه‌ی نوێیه پێویستی به كاری باش و سه‌رده‌میانه
هه‌یه و سه‌رده‌می ئێستا و خوێندنه‌وه‌یان بۆ
مه‌سه‌له‌كان جیاواز تره له بیر كردنه‌وه سه‌رده‌می
ئێمه و پێش ئێمه‌ش.
*به‌ڵام
هه‌ندێك پێیان وایه كه‌وا كه‌مو كوڕی هه‌یه له‌و كاره
درامیانه تۆ چۆن ئه‌مه لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
-به
دڵنیاییه‌وه كه‌موكوڕی هه‌ر ده‌بێت من ناڵێم كه‌وا درامای
كوردی كه‌م و كوڕی نییه هه‌ندێ كار هه‌یه به پێی پێویست
كاری له‌سه‌ر ناكرێت و ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆ نووس خۆیان
له‌گه‌ڵیدا ماندوو ناكه‌ن بۆیه‌ش كاره‌كه‌یان كرچ و كاڵی
پێوه دیاره، به‌ڵام كاری باش و سه‌ركه‌وتووش هه‌یه
.
*به‌ڕێزتان
یه‌كێكن له به‌شدار بووانی فیلمی (نیرگز بووكی
كوردستانه) بینه‌ری فیلمی كوردی عه‌وداڵی بینینی ئه‌و
فیلمه‌ن و بۆچی ئێستا نمایش ناكرێته‌وه له ڕێگه‌ی
كه‌ناڵه‌كانه‌وه ؟
-من
پێم وایه كه‌مو كوڕییه‌كه بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه،
حكومه‌ت حه‌وت سه‌د ملیۆن دینار ده‌داته كه‌سێك كه
ئه‌سڵه‌ن هه‌ر له مانای دراما نازانێت یاخود به‌ناوی
خزمه‌تی درامایی كوردی كابرایه‌كی ئێرانی دێت چوار سه‌د
ملیون ده‌بات و ده‌ڕواته‌وه ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و فیلمه
به بڕێك پاره بده‌ینه حكومه‌ت و بچێته ئه‌رشیفه‌وه
كه‌چی به‌داخه‌وه نایكڕن من پێم وایه ئه‌و كاره كارێكی
مێژووییه, ئه‌وه‌ی له فیلمی سینه‌مایی نه‌زانێت گوناهه
بێت ده‌ستكاری كاری سینه‌ما بكات سه‌د جار ده‌رچووی
په‌یمانگا و زانكۆ بێت
.
*فیلمی
سینه‌مای كوردی دوای (نێرگز بووكی كوردستانه) به‌ره‌و چ
ئاقارێك چوو ؟
-
به‌ڕای تایبه‌تی خۆم هیچ كارێك نه‌كراوه نیوه‌ی ئه‌و تام
و چێژی هه‌بێت، هیچ كارێك نه‌كراوه له ماوه‌ی دوو مانگدا
داهاته‌كه‌ی خۆی په‌یدا بكاته‌وه .حه‌ز ده‌كه‌م بڵێم
كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌ركی من و براده‌رێكی تر به‌ناوی (حه‌مه
سه‌عید حه‌مه كه‌ریم) ئه‌م كاره به‌رهه‌م هێنراوه،
پێویسته حكومه‌ت پاره بداته كه‌سێك كه ئه‌زموونی
هه‌یه، كه‌چی حكومه‌ت پاره ده‌داته كه‌سێك كه له هیچ
نازانێت.
*تۆ
پێت وایه ئێمه سینه‌مایی كوردیمان هه‌یه؟
-به‌ڵی
ئێمه فلیمی سینه‌مایمان هه‌یه وده‌بینه خاوه‌نی سینه‌ما
ئه‌گه‌ر به ده‌ست كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتووه بێت نه‌ك
به‌ده‌ست كه‌سانی نه‌زانه‌وه بێت
.
*بۆچی
ئێستا به‌شداریت كه‌مه له كاره درامییه‌كان ؟
-من
به‌شداری هه‌موو كارێك ناكه‌م و ئه‌وانه‌ش كه نازانن من
له هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان باشترم منیان ناوێت با ئه‌مه
باش بزانن، ئێستاش چه‌ندین گه‌نجی وه‌كو تۆ دێت و ده‌ڵێت
حاجی بۆ كاری نواندن ناكه‌یت .من به‌شداری كارێك ده‌كه‌م
كه به كه‌ڵكی ئاینده‌ی هونه‌ری كوردی بێت كێشه‌و
گرفته‌كانی كومه‌ڵگه بخاته ڕوو
.
*
ئه‌ی سه‌باره‌ت به تا شانۆی كوردی چی بكه‌ن تا
ببوژێنینه‌وه ؟
-ژیان
پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، ته‌كنه‌لۆژیای
سه‌رده‌م كارێكی وای كردووه كه شانۆی كوردی لاواز بێت
ئه‌مڕۆ ژیان سه‌خته و خه‌ڵكی زیاتر له ڕێگه‌ی تیڤی و
سه‌ته‌لایته‌وه سه‌یری كاره هونه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن و
ره‌نگه ئه‌و كاته‌یان نه‌بێت بچن له هۆڵی شانۆ سه‌یری
نمایشێكی شانۆیی بكه‌ن
.
*
هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم له دیمانه‌یه‌كی گۆلاَن
دا ده‌ڵێت له كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان شانۆ زوو هه‌ره‌س
ده‌هێنێت تۆ ده‌ڵی چی ؟
-
چون چۆن بۆ ئه‌و ئێمه به دواكه‌توو ده‌زانێت
.
*ئه‌ی
پێت وایه ئێمه سیناریۆی باشمان هه‌یه؟
-
نه‌خێر ئێمه سیناریۆی باشمان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا
ئیستاش ده‌رهێنه‌ره‌كانی ئێمه ته‌نها بیر له‌وه
ده‌كه‌نه‌وه خۆیان سیناریۆ بنووسن واته تا ئیستا سیناریۆ
نووس و ده‌رهێنه‌ر جیا نه‌كراوه‌ته‌وه هه‌ر بۆ نموونه
كاك جه‌لیل زه‌نگه‌نه خۆی گه‌رده‌لوولی نووسی و خۆیشی
كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام دا ده‌ڵێن له كاتی
وێنه‌گرتندا كاك جه‌لیل قسه‌ی ناشرینی ووتبوو خه‌ڵكی
دێیه‌ك ته‌قه‌یان لێ‌كردبوون و ڕاویان نابوون
.
*
باشه تۆ ڕات چی بوو به‌رامبه‌ر گه‌رده‌لوول ؟
-گه‌رده‌لوول
درامایه‌كی درۆیه تۆ كاتێك كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌یت ده‌بێت
راستییه‌كان بخه‌یته ڕوو، نازانم ئه‌م هه‌موو حوب حوبێنه
چی بوو له گه‌رده‌لوول.
*چی
تۆ بێزار ده‌كات ؟
من به‌درۆ زۆر دڵته‌نگ ده‌بم ،قه‌ڵه‌وییه‌كه‌شم زۆر بێزارم
ده‌كات ،
*
ئه‌ی باشه هه‌وڵت نه‌داوه وه‌رزش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كێشی
خۆت دابه‌زێنیت ؟
-نه
بابه وه‌رزشی چی من تازه ده‌قم گرتووه، به‌لاَم
ئێستا تۆزێك باری ته‌ندروستیم باشتر بووه
.
*هونه‌رمه‌ند
بوون لای تۆ مانای چییه ؟
-هونه‌رمه‌ند
ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك ڕاستگۆ بێت وخزمه‌تی ولاَته‌كه‌ی
بكات ڕێز و حورمه‌تی ئه‌و خاك و خۆڵه‌ی بزانێت كه
له‌سه‌ری ده‌ژیت.
*
ئیستا ئێمه زیاتر پێویستمان به بواری تراژیدیایه یاخود
كۆمیدیا؟
-باشه
تۆ ئیتر تێرت نه‌خواردووه له ده‌بابه، نه‌خێر ئێمه
پێویستمان به كومیدیایه
.
*
باشه ئیستا دواین پرۆژه‌تان چییه ؟
-
ئیستا به نیازی به‌شداری كردنی سێ كاری درامیم كه یه‌ك
كاریان به‌ناوی عه‌لی موشكیله‌یه هیوام وایه بینه‌ری
درامای كوردی ڕازی بكه‌م
.
*دواین
ووته‌تان چیه بۆ خوێنه‌رانی گولاَن
؟
-
ڕاسته ووتوویانه نان بۆ نانه‌واو گۆشت بۆ قه‌ساب ئه‌گه‌ر
تۆ له هونه‌ر نازانیت تو خوا مه‌یشێوێنه به‌داخه‌وه
هه‌ندێك خۆیان به هونه‌ره‌وه هه‌ڵواسیوه هیوام وایه
هونه‌رمه‌ند په‌روه‌رده بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ری
كوردی
دیمانه سۆران مارف كه‌ریم
له گولان