هونەرمەند
( ئەردەلان جەلال ) لە دایك بوونی ساڵی 1972 لە
شاری کۆیە،خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە کۆیە
تەواو کردووە، لە دوای ئەوە لە شاری هەولێر خانەی
مامۆستایەتی تەواو کردووە،سەرەتای دەستپکردنی کاری هونەری
دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی 1985-1986 ،کەلە خانەی مامۆستایانی
هەولێر بووە ئەمە وەك دەسپێکی ژەنینی ئامێری ( ساز ) کە لە
ساڵی 1988 لە یەکەم بەشداری کردنی لە ئاهەنگی دەرچوانی
خانەی مامۆستایان بوو کە بە سەرپەرشتی مامۆستای دەنگ خۆش (
خەلیل مراد ئەلوەندی) بوو ئەوکاتە لە تەلەفزیۆنی کەرکوك
ڤیستڤاڵەکە پەخش کرا،هەرچەندە زۆر لەپێش ئەوکاتەش کەلە
پۆلی ( 4 )ی سەرەتایی بوو مامۆستای گەورە و بەرێز مامۆستا
( سردار ) کە یێکێکە لە دامەزراندنی ( تیپی مۆسیقای
باواجی کۆیە )وەك دەنگ خۆشێك هەڵیان بژارد بۆ چالاکی
قوتابخانەکان، لە سەرەتی ساڵانی 1993-1994 هەنەرمەند خۆی
لە گەڵ چەند لە هونەرمەندانی شاری کۆیە هەڵسان بە
دامەزراندنی تیپی ( کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد )لە کۆیە
هونەرمەند خۆی وەك دەستەی دامەزرێنەرو ئەندامێك لە بەشی
ئیدارە کاری دەکرد وە هەروەها وەك ئاواز دانەرێك و
میزیك ژەن لە تیپەکە بەشداری ڤیستڤاڵی ساڵانە ئەکرد لە پاش
ساڵی 1996 ەوە هونەرمەند کۆچ دەکات بۆ هاندەران ئێستا
نیشتەجێی ووڵاتی ئەلمانیایە لەوی ژیان بەسەر دەبات.
پاش دابڕانێکی زۆر
هونەرمەند ( ئەردەلان جەلال ) لە بواری هونەری موزیک
دووبارە دەگەرێتەوە ناو دونیای هونەرەکەیەوە کە ماوەیێك
پێش ئێستا گۆرانیێکی بڵاو کردەوە لە ژێر ناو نیشانی ( عەشق
و پایز ) کە ئەوی من بیزانم دەست خۆشیەکی زۆری لێکراوە ،
ئێستاش سەرقاڵی ئەلبوومە تازەکەیەتی کە وایە لە ئایندەیێکی
نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ئەمجارەش هونەرمەند
گۆرانیەك بڵاو دەکاتەوە کە لەسەر ئەم گۆرانیە ویستی کەمێك
بدوێت کە گوایە ئەم گۆرانیە پێك هاتووە لە ئاوازێکی
وەرگیراو هۆنراوەکەشی لەلایەن شاعیری بەتوانا کاوە حەسەن ئامادەکراوە
کە بە ناوی ( لە پاش تۆ ) بەڵام هۆنەرمەند ئاماژەی بەوەکرد
کە ئەم گۆرانیە تانها بۆ خۆشیەکی خۆی کراوە هیچ پەیوەندی
بە سیدی تازەکەیەوە نیە .....
ئامادەکردنی - سیزار جاف
- هۆلندا
Www.SizarMusik.Tk