ئومێد باڵه‌بان: موزیكی گۆرانییه‌كه‌م دزراوه
ئومێد
باڵه‌بان رایگه‌یاند "گۆرانیبێژێكی رۆژئاوای كوردستان به
بێ پرسی من موزیكی گۆرانی "پێی بڵێن"ی منی وه‌رگرتووه و
ده‌نگی خۆی خستۆته سه‌ری
گۆرانیبێژی لاو
ئومێد باڵه‌بان یه‌كه‌مین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی به‌ناوی "پێم
بڵێ" تۆمار كرد و به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكرده‌وه،
ئاوازه‌كه‌ی فۆلكلۆرییه و دارِشتنه‌وه‌ی موزیكه‌كه‌شی به
شێوازێكی تازه بۆی كرابوو، دوای بڵاونه‌وه‌ی ئه‌و
به‌رهه‌مه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا مۆزیكی ئه‌و
گۆرانییه له لایه‌ن گۆرانیبێژێكی لاوی رۆژئاوای كوردستان
به‌ناوی له‌یس موعه‌لیم به‌بێ پرسی ئومێد باڵه‌بان موزیكی
گۆرانییه‌كه‌ی بۆ گۆرانییه‌كی خۆی به‌كارهێناوه.
موزیكژه‌ن ئومێد
باڵه‌بان له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "به‌ر
له ئێستا گۆرانییه‌كه‌م له یه‌كێك له كه‌ناڵه
ئاسمانییه كوردییه‌كان بینی كه هه‌مان موزیك و
دابه‌شكردنی گۆرانی پێم بڵێی منی وه‌رگرتووه و هیچ پرسێكی
به من نه‌كردوه".
باڵه‌بان گووتیشی "له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه كه به‌ناوی له‌یس موعه‌لیمه،
له وڵاتی سوریایه ناتوانم هیچی داوایه‌كی له‌سه‌ر تۆمار
بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و كه‌ناڵه‌م ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌و
گۆرانییه‌یان په‌خش كردووه، ئه‌وانیش به‌خۆشحاڵییه‌وه
به‌خشی ئه‌و گۆرانییه‌یان راگرت".
ئومێد باڵه‌بانی
گۆرانیبێژ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌گه‌ر ئه‌و
گۆرانیبێژه هه‌مان ئه‌و ئاوازه‌ی بۆ گۆرانییه‌كه‌ی خۆی
به‌كارهێنابوایه، من هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ نه‌ده‌بوو
چونكه ئاوازه‌كه فۆلكلۆره، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه
كه ئه‌و هه‌مان كاری موزیك و دابه‌شكردنی گۆرانییه‌كه‌می
وه‌رگرتووه و پرسی به من و ئه‌و گروپه موزیكییه
نه‌كردوه، كه به‌و كاره هه‌ڵساون
pna