سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی
ژنان خه‌رجیه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی تازه‌ترین توێژینه‌وه، له قه‌یرانه
ئابوریه‌كاندا ژنان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كڕینی شتومه‌كی
زیاتر، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه ده‌روونیه‌كانیان.
له‌توێژینه‌وه‌كی زانستیدا كه پڕۆفیسۆرێكی زانكۆی "هێر
تڤۆرشێر"ی به‌ریتانیا ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه كه
نزیكه‌ی 80%ی ئه‌و ژنانه‌ی راپرسیان پێكراوه، ته‌نیا بۆ
خۆشی و كاتبه‌سه‌ربردن پاره خه‌رج ده‌كه‌ن‌و، ده‌یانه‌وێت
به‌و هۆیه‌وه بێزاری خۆیان كه‌مبكه‌نه‌وه.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه
كڕینی كاڵا و شتومه‌ك لای به‌شێك له ژنان بۆته خوه‌یه‌ك
و، سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانیی دارایی‌ش
خه‌رجیه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی
لێده‌كرێت سه‌رئه‌نجام قه‌یرانێكی ده‌روونی له‌لای ئه‌و
ژنانه دروست بكات
نه‌وا