|
هەموومان دەزانین گیانداری زەرافە جگە لەوەی گیاندارێكی
نەرم و لە دارستانە گەورەكان دەژێت، هەروەها جوانی زەرافە
لە ملە درێژەكەیەتی، بەهۆی ئەو ملە درێژەوە دەتوانێت دەمی
بگەیەنێتە ئەو شوێنە بەرزانە و زۆربەی لق و پۆكی دارەكان و
بەرووبوومەكان. بەڵام دەبێ بزانین ئەو ملە درێژە چۆنە و
ئەگەر شتێكی لێهات چی بەسەر زەرافەكەوە دبێت!
ئەو زەرافەیەی دەیبینن وەك هەر زەرافەیەكی دیكەی ئاساییە و
بەبێ هیچ گرفتێك دەژیێت، تەنیا ئەوە نەبێ جارێك لە كاتی
راودا كەوتووە و ملی شكاوە. یەكێك لەو توانا سەیرانەی
زەرافە هەیەتی، لە كاتێكدا ئەگەر ملی بشكێت ئەوە تەنیا
گرێیەكی گەورەی لێوە دروست دەبێت و بە تەواوی ناشكێت. ئەمە
گرێیەش دوای شكانەكە دەردەكەوێت و لە داهاتووشدا چارەسەری
لە خۆیەوە دەبێت
|