ئاژانسی هه‌واڵی
"رۆیته‌رز" بڵاویكردۆته‌وه، نوێنه‌ری داواكار "تادیۆس
هالاس" رایگه‌یاندووه، ئێواره‌ی "یه‌كشه‌ممه" له شاری
"زاجورز" كه شارێكی بچوكه له ناوچه‌ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی
"پۆله‌ندا" ئیداره‌ی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن
یه‌كێك له به‌شداربوانی سایتێكی گفتوگۆیی له‌سه‌ر تۆرِی
ئینته‌رنێت ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه له رێگه‌ی وێب
كامێراكه‌یه‌وه بینیویه‌تی پیاوێك خۆی هه‌ڵواسیوه و بێ
جوڵه و بێ ده‌نگه.
"هالاس" ئاماژه‌یداوه
دوای ئاگادار كردنه‌وه‌كه پیاوانی پۆلیس چوونه‌ته خانووی
كورِه گه‌نجه‌كه به‌ڵام گیانی له‌ده‌ستدابوو، گوتیشی،
گه‌نجه‌كه مه‌ست بووه چونكه كاتژمێرێك به‌رله‌وه‌ی خۆی
بكوژێت له‌گه‌ڵ هاورِێكانی یادی 27 ساڵه‌ی له دایكبوونی
كردبۆوه.
هه‌روه‌ها دایكی
كورِه‌كه گوتویه‌تی، ئاگاداری ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه
نه‌بووم و ئه‌و كاته‌ی كورِه‌كه‌م خۆی كوشتووه له
ژووره‌كه‌م نوستبووم