برلسكۆنیی:ژنه‌كه‌م دڵی لێ پیس كردووم
سیلڤیۆ برلسكۆنیی
سه‌رۆك وه‌زیری ئیتالیا رایگه‌یاند كه ژنه‌كه‌ی دڵی
لێی پیس كردوه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێت لێی جیا
بێته‌وه.
برلسكۆنیی له به‌رنامه‌ی پۆرتا ئه‌ی پۆرتای كه‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی (ئاڕ ئه‌ی ئای وان)ی وڵاته‌كه‌یدا باسی
ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد و وتی:
به‌داخێكی زۆره‌وه ڤه‌رۆنیكای هاوسه‌رم بڕوای به
قسه‌ی ناحه‌زان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی چه‌په‌كان
كردوه كه حه‌ز به چاره‌ی من ناكه‌ن و له ساڵی
1975ه‌وه دژایه‌تیم ده‌كه‌ن.
برلسكۆنیی له‌به‌رنامه‌كه‌دا وتی: ئێستا من قسه
ده‌كه‌م،گوێم لێ‌بگرن:من به قوڵایی ئوقیانوسه‌كان حه‌ز
له‌ژنه‌كه‌م ده‌كه‌م به‌ڵام به‌داخه‌وه،راگه‌یاندنی
چه‌په‌كان ئه‌ویان خه‌ڵه‌تاندوه.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی كه سیلڤیۆ برلسكۆنیی
بڕیاریدا چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی فیلمه سێكسییه‌كانی
ئیتالیا بۆهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كاندید
بكات،ڤه‌رۆنیكا لارییۆی هاوسه‌ری،سیلڤیۆی
به‌كه‌سایه‌تییه‌كی قۆشمه وه‌سفكرد كه تایبه‌تمه‌ندی
ئیمپراتۆرێكی هه‌یه ووتی: به نیازم لێی جیا ببمه‌وه.
جگه له‌وه‌ش كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتالیا باسی
ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سیلڤیۆ برلسكۆنیی چه‌ندین خۆشه‌ویستی
هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیانیشی كردۆته وه‌زیر
له‌كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا وله‌به‌ر ئه‌وه‌ش ژنه‌كه‌ی
به نیازه لێی جیا بێته‌وه
له نه‌وا