سعودیه‌ك 7500 ریال
ده‌به‌خشێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌گه‌که‌ی
هاوڵاتیه‌کی سعودی 3000 پۆسته‌ری له سه‌ر دیواری
شه‌قامه‌کانی سعودیه بڵاوکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گه‌که‌ی
بدۆزێته‌وه که ماوه‌یه‌که بزربووه، خه‌ڵاتێکی به بڕی
7500 ریال (2000دۆلار) ته‌رخان کرد بۆ ئه‌و که‌سه‌ی
سه‌گه‌که‌ی بۆ بدۆزێته‌وه، له‌سعودیه ئه‌م شێوازه
ئاگاداریه واته هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر له‌سه‌ر دیواره‌کان
کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێکراوه، بۆ نموونه له‌لایه‌ن
ئافره‌تانی به ته‌مه‌ن پێشوازیێکی باشی لێ‌کرا، به‌ڵام
گه‌نجه‌کان به‌کارێکی ناماقوڵ و سه‌یر پێشوازیان لێکرد
ئه‌م هاوڵاتیه که
ناوی محه‌مه‌ده ده‌ڵێت: ئه‌و کاته‌ی ته‌له‌فۆنم
له‌لایه‌ن خزمتکاره‌که‌مان بۆکرا که سه‌گه‌که‌م بزربووه
راسته‌وخۆ ئه‌وه‌م به‌مێشکدا هات که وێنه‌ی سه‌گه‌که‌م
له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌کان بڵاوبکه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ
پێدانی خه‌ڵات بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یدۆزێته‌وه.
خاوه‌نی سه‌گه‌که
له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ته‌لفۆنی بۆ کراوه که
سه‌گه‌که‌یان له چه‌ند شوێنێك بینیوه، سه‌گه‌که‌ی
محه‌مه‌د له جۆرێکی ده‌گه‌مه‌نه له ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ
خۆی هێناوه
پشتیوان و ئاره