كۆتایی سه‌گێكی
به‌وه‌فا
ماكس
ئه‌و سه‌گه‌یه كه به‌زیره‌كترین و به‌وه‌فاترین سه‌گ
ناوده‌برا له بواری پۆلیسی به‌ریتانیا، كه‌به‌وه
ناسراوه له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا توانیوێتی زۆرێك
له‌وماده هۆشبه‌رانه له‌ڕێگه‌ی هه‌ستی بۆنكردنه‌وه
بدۆزێته‌وه كه مافیاكان له بازرگانیكردن بوون پێوه‌ی،
به‌لاَم ئه‌م كاره‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه
له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵێدا توانای ڕۆیشتنی له‌ده‌ستده‌دات
به‌هۆی بۆنكردنی زۆری ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌و دواتر
ده‌ركه‌وتووه كه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن
بووه.
ئه‌م سه‌گه به‌و خزمه‌تكردنه‌ی به‌مرۆڤایه‌تی گیانی
خۆیكرده قوربانی و پزیشكه‌كانیش ئه‌وه‌یان بۆ روونبۆوه
كه تووشبونی ئه‌م سه‌گه به شێرپه‌نجه‌ی خوێن به‌هۆی
ئه‌و زه‌مه‌نه‌وه بووه كه ئه‌و مادانه تێكه‌ڵ
به‌خوێنی بووه و بۆته هۆی مردنی
|