به‌هۆی قه‌ڵه‌ویی له‌هیچ فرۆكه‌یه‌ك جێی
نه‌بوه‌وه
ئافره‌تێكی قه‌ڵه‌وی
ئه‌مریكایی ناچار بوو بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ له‌فرۆكه‌خانه
چاوه‌وران بێت، تاوه‌كو به فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ
وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه.
رۆژنامه‌ی "شه‌رقو لئه‌وسه‌ت"ی چاپی له‌نده‌ن
بڵاویكرده‌وه: به هۆی قه‌ڵه‌وی، ژنێكی ئه‌مریكایی
كه‌كێشی 220 كیلۆگرامه ناچاربوو بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ له
فرۆكه‌خانه‌ی كۆماری "دۆمینیكان" چاوه‌روان بێت، چونكه
به هۆی كێشی زیادیی نه‌یتوانی كورسیه‌كی له‌سه‌ر هیچ
فرۆكه‌یه‌ك ده‌ست بكه‌وێت بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌مریكاو له
كۆتایشدا هێزه ئاسمانییه‌كانی كۆماری دۆمینیكان ناچاربوون
به فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت، ئه‌و ژنه قه‌ڵه‌وه بۆ
ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا بگوازنه‌وه.
قه‌له‌وی بۆته یه‌كێك له‌گرفته گه‌وره‌كانی ژیانی
هاوچه‌رخ، جگه له‌وه‌ی كه مه‌ترسییه‌كی زۆری بۆ سه‌ر
ته‌ندروستی هه‌یه، كه‌سانی قه‌ڵه‌و تووشی چه‌ندین گرفتی
رۆژانه ده‌بن به تایبه‌ت له كاتێكدا كه كێشیان
ده‌گاته ئاستێكی له راده‌به‌ده‌ر.
له ئێستاشدا میشیل
ئۆبامای خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تَێكی گه‌وره‌ی
ده‌ستپێكردووه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وه‌ی له
نێو منداڵانی ئه‌مریكاداو هاندانی خوێندنگاكان بۆ ئه‌وه‌ی
ژه‌می ته‌ندروست به خوێندكاران پێشكه‌ش بكه‌ن