خواردنی پیاز مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر
ده‌پارێزێت
لێكۆڵه‌رانی زانستی ته‌ئكیدیان كرده‌وه، پیاز و چه‌ند
جۆرێكی سه‌وزه رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له‌پته‌و كردنی ئێسك
و رێگرتن له‌نه‌خۆشی پوچبوونه‌وه‌ی ئێسك ئه‌و مشكانه‌ی
له‌تاقیگه‌كاندا رۆژانه بڕێك پیازی وشك و سه‌وزه‌یان
دراوه‌تێ، له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئێسكیان به‌ڕێژه‌یه‌كی
به‌رچاو پته‌و بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زانایانی شاری نیویۆرك ئامۆژگاری
خواردنی پیازیان كرد بۆ مرۆڤ و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد،
خواردنی پیازی تیژ كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له‌به‌رگرتن
له شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و كۆڵۆن ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد،
پیازی تیژ بڕێكی زۆر ماده دژه‌ئۆكسیدی تێدایه، كه
به‌باشترین رێگای به‌رگرتن داده‌نرێت له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی
گرێ شێره‌په‌نجه‌ییه‌كان له جه‌سته‌دا
له نه‌وا