|
به تۆمه‌تی خراپ
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پشیله ماڵییه‌كه‌یدا، دادگایه‌كی
ئه‌مریكا سزای ساڵێك زیندانی به‌سه‌ر هاوڵاتیه‌كدا
ده‌سه‌پێنێت.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی هیراڵد)ی چاپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه:
هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكایی دانیشتووی ولایه‌تی (ئیلینۆی) به
ناوی (جاك هندرسۆن) تۆمه‌تباركراوه به ئه‌شكه‌نجه‌دان و
لێدانی توندی پشیله‌یه‌ك، دوای به‌دواچوونی ئه‌و
دۆسیه‌یه‌ش، هاوڵاتیه‌كه‌ی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، دادگای ولایه‌تی (ئیلینۆی) سزای
هاوڵاتیه‌كه‌ی له ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه سووك كردووه بۆ
مامه‌ڵه‌ی توند له‌گه‌ڵ گیانداران و سزای ساڵێك زیندانی و
30 مانگ خستنه‌ژێر چاو‌دێر و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی
به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، هه‌روه‌ها دادوه‌ر فه‌رمانی به‌و
هاوڵاتیه كردووه كه 200 سه‌عات له بواری
خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كاندا كار بكات و له ماوه‌ی
چاودێریكردنیشیدا ماوه‌ی نێوان ئه‌و هاوڵاتیه‌و گیانداران
15 مه‌تر بێت
نه‌وا
|