به‌پێی هه‌واڵێكی
تۆڕی cnn ،له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی خواستی هێزه‌كانی
پۆلیس له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كۆمپانیای
كاربۆن مۆتۆرس- ئۆتۆمبیلێكی به‌ناوی E7 به‌رهه‌م
هێناوه كه كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی هه‌یه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه
به‌هێزی 300 ئه‌سپ كارده‌كات وله‌ماوه‌ی شه‌ش پۆینت پێنج
چركه‌شدا ده‌توانێت 100 كیلۆمه‌تر ببڕێت.هه‌روه‌ها
له‌هه‌رچوار لای ئۆتۆمبیله‌كه‌وه لایت هه‌یه‌و جێگه‌ی
تایبه‌تیش بۆ دانای چه‌ك ته‌رخانكراوه ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی ئامێرێكی كۆمپیوته‌ری ده‌نگی تێدایه كه
له‌توانایدا هه‌یه راسته‌وخۆ ژماره‌ی سه‌رپلێتی
ئۆتۆمبیله‌كان بناسێته‌وه.
سیفه‌تێكی تری ئۆتۆمبیلی جۆری E7 له‌وه‌دایه له
كوشنی دواوه‌یدا جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌نكراو هه‌یه
بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی پێوه‌كه‌له‌پچه بكرێت.
دروستكردنی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبیله‌ش كه نرخه‌كه‌ی خۆی
ده‌دات له 50 هه‌زار دۆلار بۆئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌سێك
نه‌توانێت بیكڕێت و به‌كاریبهێنێت