له كاتی پێشكه‌ش كردنی
وتارێك له زانكۆی "كامبریج"، قوتابیه‌كی ئه‌و زانكۆیه
تاكه پێڵاوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی چین "هو جین
تاو" كرد
له چوارچێوه‌ی
سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی چین "هو
جین تاو" له زانكۆی "كامبریج" وتارێكی پێشكه‌ش به
قوتابیانی ئه‌و زانكۆیه كرد، له‌و كاته‌دا قوتابیه‌ك
هه‌ستاوه و هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر "بۆش"كرا، تاكه
پێڵاوێكی گرته سه‌رۆك وه‌زیرانی چین له‌كاتی وه‌شاندنی
پێڵاوه‌كه‌دا قوتابیه‌كه هاواری كرد: چۆن باوه‌ڕ به‌و
درۆیانه‌ت بكه‌ین؟ له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژی فه‌رمی
زانكۆی "كامبریج" رایگه‌یاند، ئه‌و هۆڵه 500 كه‌سی
تێدابووه و ئه‌و تاكه كه‌س بووه كه ئه‌و
هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كردوه، ئه‌و رووداوه‌ش رێ وره‌سمه‌كه‌ی
تێك نه‌داوه شایه‌تحاڵێكیش ئاشكرایكرد، تاكه پێڵاوه‌كه
"هو جین تاو"ی نه‌پێكاوه.