زمانی كوردی له‌سه‌ر ره‌گه‌زنامه و
ناسنامه‌ی باری شارستانی به‌كارده‌هێنرێت
حكومه‌تی عێراق
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی كوردی له‌سه‌ر
ره‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی باری شارستانی و زۆربه‌ی
داواكارییه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و
نشینگه‌ی كوردستان ده‌رده‌برێت.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا موحسن عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی
فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی سلێمانی
راگه‌یاند
كه به
هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، كاربۆ ئه‌وه ده‌كرێت
كارتی نیشتمانی بۆسه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق ده‌ربكرێت
به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و كارته زانیاریی ته‌واوی تێدا بێ تا
جێگه‌ی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی بگرێته‌وه
لیوا موحسن ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه حكومه‌تی
عێراق به‌نیازه پاسپۆرتێكی نوێ
له جۆری A ده‌ربكات،
بۆیه
تاده‌رچوونی ئه‌و پاسپۆرته نوێیه، ته‌نها مامه‌ڵه‌ی ئه‌و
هاوڵاتییانه وه‌رده‌گیرێت كه حاڵه‌ته‌كانیان
زۆر
پێویست و خێران
|