ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكی عێراقی له
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری به‌غدا، پێنج منداڵی بوو.
"قاسم عه‌بدولمه‌هدی" به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی ڕه‌سافه، ڕایگه‌یاند، له
نه‌خۆشخانه‌ی "فاتیمه‌ی زه‌هرا" له ناوچه‌ی سه‌دری شاری
به‌غدا، له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك كه ماوه‌ی 20
خوله‌كی خایاند، ئافره‌تێك پێنج منداڵی بوو.
گوتیشی: هه‌ر پێنج منداڵه‌كه، كوڕن و ته‌ندروستی دیك و
منداڵه‌كان باش و جێگرن.