|
چیرۆكی رفاندنی منداڵێكی پێنج ساڵ به‌ده‌ستی
زاوایه‌كیان |
ئا: سامان
فه‌ریق
منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به‌ناوی مه‌تین محه‌مه‌د خدر
له‌لایه‌ن(م.ق) ه‌وه كه مێردی پورێكی خۆیه‌تی له‌رۆژی 3
ئه‌م مانگه‌دا له‌قه‌زای رانیه ده‌ڕفێنرێت‌و ئێواره‌ی
هه‌مان رۆژ منداڵه‌كه به‌برینداری له‌ناو چاڵێكدا
ده‌دۆزرێته‌وه‌و رفێنه‌ره‌كه‌شی بۆ رۆژی دواتر له‌لایه‌ن
هێزێكی پۆلیسی قه‌زای رانییه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
محه‌مه‌د خدر كه باوكی منداڵه پێنج ساڵه رفێنراوه‌كه‌یه
به‌م شێوه‌یه چیرۆكی رفاندنه‌كه‌ی بۆ هاوڵاتی گێڕایه‌وه،
ئه‌و رۆژه‌ی كه رفێنرا منداڵه‌كه‌ی له‌باخچه‌ی ساوایان
بوو، له‌لایه‌ن زاوایه‌كی خۆیه‌وه به‌ناوی (م.ق) كه
خوشكێكی خۆی ژنیه‌تی به‌بیانووی كڕینی بسكیت‌و
خوارده‌مه‌نییه‌وه ده‌یڕفێنێت، له‌رێگادا ده‌ستده‌خاته
ملی‌و بیخنكێنێت، دواتر دوای لێدانێكی زۆر له‌منداڵه‌كه‌و
كێشانی دار‌و به‌رد به‌سه‌ریدا فڕێیده‌داته ناوچاڵێكه‌وه
له‌ده‌شتی قروزی سه‌ر به‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه، پاش ئه‌وه‌ی
واده‌زانێت كوشتوویه‌تی به‌جێیده‌هێڵێت.
باوكی مه‌تین به‌ده‌موچاوێكی شڵه‌ژاو و ره‌نگێكی
زه‌رده‌وه به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه،
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی نیو كاتژمێر به‌سه‌ر
منداڵه‌كه‌یدا له‌ناو چاڵه‌كه‌دا له‌لایه‌ن چه‌ند
ریبوارێكه‌وه كه‌چاویان پێیده‌كه‌وێت ده‌رده‌هێنرێت‌و
ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌چوارقوڕنه
ده‌یگوێزنه‌وه‌و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای
رانیه، بۆ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دوایش له‌رانیه‌وه به‌ره‌و
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌شاری سلێمانی ده‌گوێزرێته‌وه‌و
ئێستا له‌ژێر پشكنینی پزیشكدایه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه هاوڵاتی په‌یوه‌ندییكرد به عه‌قید
فه‌رهاد عه‌زیز به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی رانیه
ناوبراو وێڕای پشتراستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا رفێنه‌ری منداڵه‌كه‌یان بۆ رۆژی دواتر
ده‌ستگیركردووه‌و كه شه‌وه‌كه‌ی خۆی له‌ماڵی ئاسایشێكدا
حه‌شارداوه‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رفاندنه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
رانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رفێنه‌ره‌كه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی
وتووه كه حاڵه‌تێكه‌و به‌سه‌رمدا هاتووه‌و هیچ كێشه‌یه‌كم
له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریدا نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تائێستا رووداوی له‌وشێوه‌یه له‌قه‌زای
رانیه‌دا بووبێت، عه‌قید فه‌رهاد ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، تائێستا
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رووداوی رفاندن له‌قه‌زای رانیه‌دا
رووینه‌دا‌وه‌و ناوچه‌كه‌یان له‌و رووانه‌وه زۆر ئارامه،
رووداوی ئه‌ومنداڵه‌ش شتێكی ده‌گمه‌ن‌و یه‌كه‌م جاره شتی
وا له‌قه‌زاكه‌یاندا روویداوه.
محه‌مه‌دی باوكی مه‌تینی پێنج ساڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هیچ
كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و زاوایه‌یاندا نه‌بووه‌و "هه‌موو
مه‌سره‌فێكیشمان كێشاوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه چووه ئه‌و
كاره‌ی به‌رانبه‌رمان ئه‌نجامداوه."
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی رانیه دانیشتووانی قه‌زاكه‌یانی
دڵنیاكرده‌وه ئه‌و رووداوه رووداوێكی تیرۆریستی نه‌بووه‌و
له‌ناو چه‌ندكه‌سێكی خزم‌و ناسراوی یه‌كتریدا روویدا.
|