به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
ژن و مێردێك له قه‌زای سۆران ده‌كوژرێن
له گه‌ره‌كی
به‌رگوانی سه‌ر به ناحیه‌ی دیانا له قه‌زای سۆران،
له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی كۆنی
كۆمه‌لایه‌تی له
نێوان دوو خێزاندا،
ژن و مێردێك له ته‌مه‌نی 45 ساڵی و 55 سالیدا له
به‌رده‌م مالێكدا كوژران، هه‌ر به دوای ئه‌و رووداوه‌شدا،
كه‌س و كاری هه‌ردوو كوژراوه‌كه كه كێشه‌كه‌یان له
نێواندا هه‌بووه و دانیشتوی ناحیه‌ی سمیلانی سه‌ر به
قه‌زای چۆمانن، به بیستنی هه‌والی كوژرانی ئه‌و ژن و
مێرده، ده‌ست رێژی گولله له یه‌ك ده‌كه‌ن و له
ئه‌نجامیشدا 2 هاوڵاتی دیكه ده‌كوژرێن و 2ی تریش
بریندار ده‌بن، به پێی زانیاریه‌كانی پۆلیسی سۆران،
له نێو كوژراوه‌كاندا دوو ژن هه‌یه و له ناو
برینداره‌كانیشدا منالێك برینداره.یه‌كێكیش له
كوژراوه‌كان كه ژنه، به بێ تاوانی و دوور له‌و كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تیه، له ده‌سترێژی گولله دا كوژراوه و
مناله‌كه‌شی برینداركراوه