لە بارەی قەبارە و كێشی گیانداران بە جۆرێك
ئەوانەی لە قەبارەی ستانداردی خۆیان نابن چەندین بابەتمان
بڵاوكردۆتەوە، ئەمجارەیان باس لە گیاندارێكی ناسك و جوان
دەكەین، بە جۆرێك شێوەیەكی گەورەی هەیە و بێگومان جیاوازە
لەگەڵ هەر گیاندارێكی هاوشێوەی خۆی، یان دەكرێت بڵێین،
ئەوەندەی (5) گیانداری دیكەی هاوشێوەی خۆیەتی!
ئیدۆرد توندیسۆن ئەو زانایەیە لە بواری
زانستی گیانداران، كاتێك گەشتێكی بەرەو وڵاتی كوبا كردو
لەوێ دەتوانێت گەورەترین پەپوولە بدۆزێتەوە، ئەمەش لە
دارستانێك لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە. شێوەی پەپوولەكە
ئەوەندەی دەستێكی مرۆڤ دەبێت و باڵەكانی بە نەخش و نیگار
كێشراون. ئەم پەپوولەیە تاكە گیاندارە لەو شێوەیە بینرابێت
و تا ئێستا شتی وا دەرنەكەتووە