|
هاککه‌ره‌کان په‌نتانگۆنیشیان پشکنی |
ڕۆژنامه‌ی
(Financial Times) له‌شكری چینییه‌كان ڕایه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئه‌مه‌ریكایان هاكردوه و توانیویانه دزه‌بكه‌نه ناو
ڕایه‌ڵه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانی پێنتاگۆن. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئاشكرای كردووه ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی له نووسینگه‌ی
وه‌زیری به‌رگیری ئێستای ئه‌مه‌ریكان(Robert Gates ) و
به‌كارده‌هێنران داخراون. ڕۆژنامه‌ی (Financial Times) باس
ده‌كات، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئێستا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێن ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و جۆر‌ه هێرشه‌ن
بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ت. ڕۆژنامه‌ی (Financial Times) ده‌نووسێ كه
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا نه‌یان ویستووه هیچ لێدوانێك
ده‌رباره‌ی هاكردنی ڕایه‌ڵه‌ی كۆمیۆته‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت
بده‌ن. ڕۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌كان
ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سوپای سه‌ربه‌ستیی خه‌ڵك، سوپای چین
له پشت ئه‌و هێرشه‌ن بۆ سه‌ر پێنتاگۆن. هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاو
بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌وڵه‌تی چین عاشا له ئه‌نجامدانی
كارێكی وا ده‌كات، كه چین هه‌وڵی هاكردنی وه‌زاره‌تی به‌رگری
ئه‌مه‌ریكایان دابێت. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له دوای
سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی (ARPA)، ڕایه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تیان به
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دروستكرد، ئه‌و ڕایه‌ڵه
(MILNET)ی ناو نراو به ڕایه‌ڵه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو و
پارێزراو بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا
ئه‌م
بابه‌ته له قه‌لادزی وه‌رگیراوا
|