بهردێکی گورچیله زیاتر له یهک کیلۆگرامه
پزیشکانی نەخۆشخانەیەک لە مەجەر، سەریان لە دیتنی بەردێکی
گورچیلە سووڕما کە کێشەکەی دەگەیشتە نزیکەی 1100 گرام.
پسپۆڕانی نەشتەرگەری گورچیلە لە نەخۆشخانەیەکی شاری (دێبرسن)
رۆژهەڵاتی بوداپستی پایتەختی مەجەر، دوای ئەوە دیتیان
گورچیلەی نەخۆشێک بە ناوی ساندرۆ سارکادی بەردێکی بە تیرەی
17 سانتیمەتری تێدایە، خستیانە ژێر تێغی نەشتەرگەرییەوە
ەردی گورچیلە لە
شێواز و گەورەیی جۆراوجۆردا دەبینرێت، لە نۆکێک تا دەکاتە
تۆپێکی گۆڵف، بەڵام بەردێک بە کێشی زیاتر لە یەک کیلۆگرام
شتێکی سەرسووڕهێنەر بوو. زۆربەی بەردەکانی گورچیلە لە
رێگەی میزکردنەوە دەردەدرێن و پزیشکانیش بۆ ئاسانکاری
زیاتری نەخۆش داوای لێدەکەن ئاو و شلەمەنی زۆرتر بخواتەوە
و تەنیا بەردە گەورەکان لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە دەردەهێنن
پشتیوان و ئاره