وێنه‌ی روخساری حه‌زره‌تی عیسا كێشرا
پسپۆڕێكی كۆمپیۆته‌ر
توانی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له وێنه‌ی سه‌ر كفنێكی كۆن،
وێنه‌ی روخساری حه‌زره‌تی عیسا بكێشێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل،
پسپۆڕێكی كۆمپیۆته‌ر به ناوی (رای داونینگ) به كه‌ڵك
وه‌رگرتن له وێنه‌ی سه‌ر قوماشێكی كۆن كه گوایا چه‌ند
په‌ڵه خوێنی حه‌زره‌تی عیسای پێوه‌یه توانیوێتی له سه‌ر
كۆمپیۆته‌ر وێنه‌ی روخساری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكێشێته‌وه.
(رای داونینگ) دوای ئه‌وه بڕیاری داوه وێنه‌كه
بكێشێته‌وه كه (جان جاكسۆن) زانای فیزیای زانكۆی
كۆلۆرادۆ و تیمێكی یاوه‌ری به ئیزن وه‌رگرتن له كلێسای
كاسۆلیك لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر قوماشێكی خوێناوی
سه‌رده‌می كۆن ئه‌نجام دابوو كه وێنه‌ی پیاوێكی له سه‌ر
كێشرابۆوه و ئاماژه به‌وه ده‌كرا، وێنه‌كه هی دوای
له‌خاچدانی حه‌زره‌تی عیسایه.
(رای داونینگ) سه‌باره‌ت به وێنه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه،
ساغكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی روخساری حه‌زره‌تی عیسا نیشان ده‌دات
كه روخساری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره زۆر له‌وه جیاوازتره كه
خه‌ڵك له كلێساكانی جیهان ده‌یبینن