به‌خێربێن به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی هیوا پێکهاته‌ی ڤیدیو کلیپ میوسیک فیلم پرۆگرام له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌  


 

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئیمارات به‌فر باری

 

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا خاكی ئیمارات به‌فری لێ باری كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێندا 20 سانتیمه‌تر ئه‌ستوربوو.
 

له‌ چیاكانی ئیماره‌تی "ره‌ئس خه‌یمه‌"دا له‌ سنوری نێوده‌وڵه‌تی نێوان ئیمارات و عوماندا كه‌ به‌رزترین چیای وڵاتی ئیماراتن، بۆ یه‌كه‌مجار به‌فر باری.

رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاویكرده‌وه‌، له‌ هه‌ندێك جێدا به‌ ئه‌ستوری 20سم به‌فر باریوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئیمارات وڵاتێكی ته‌واو گه‌رمه‌ به‌ جۆرێك زستانه‌كه‌ی له‌ به‌هار ده‌چێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی جل وبه‌رگی زستانه‌ ناپۆشن.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌رزترین چیای ئیمارات 1900مه‌تر به‌رزه

 

 
 

HIIWA  2007