|
مه‌سعود
بارزانی حه‌زی له تۆپی پێ یه‌و ناتوانێت له‌گه‌ڵ
گه‌نجه‌كان دا ده‌ربچێت
مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو به به‌یانییه‌ك
لایه‌نی كه‌م كاتژمێرێك وه‌رزش ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
زۆر حه‌زی له یاری تۆپی پێ یه، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌وه‌یه
هاوته‌مه‌نه‌كانی حه‌زیان له تۆپی پێ نییه، ئه‌وانه‌شی
گه‌نجن، ناتوانێت له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربچێت.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ
له‌میانه‌ی كۆنفراسی وه‌رزشی (چۆنیه‌تی به‌شداری هه‌رێم
له چالاكییه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)، كه له
هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی
كرد و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، وتارێكی پێشكه‌ش كرد،
له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا گوتی: زۆر زۆر حه‌ز به وه‌رزش
ده‌كه‌م و نامه‌وێت ئیديعای ئه‌وه بكه‌م كه وه‌رزشوان
بووم، به‌ڵام ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌موو رۆژێك وه‌رزش
بووه.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌یدا، كاتێك قوتابی بووم، یاری تۆپی
پێم ده‌كرد و حه‌زیشم لێیه‌تی، تا ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش یاری
تۆپێ پێم كردووه، به‌ڵام ئێستا كێشه‌ی من ئه‌وه‌یه،
ئه‌وانه‌ی له هاوته‌مه‌نی من دانه، حه‌زیان له تۆپی پێ
نییه، ئه‌وانه‌شی گه‌نجن من له‌گه‌ڵ یاندا ده‌رناچم.
مه‌سعود بارزانی گوتی: من له زاخۆ تا پێنجوێن به پێ
هه‌مووى گه‌ڕاوم گوند به گوند و شاخ به شاخم كردووه.
ئێستاش هه‌موو به‌یانییه‌ك لایه‌نی كه‌م كاتژمێرێك وه‌رزش
ده‌كه‌م
|