 |
گه‌نجێكی سلێمانی له‌پێشبڕكێی فیستیڤاڵی
تاموچێژی ساڵانه‌ی نه‌رویژدا، له‌دروستكردنی پیتزای
ئیتالیدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا‌و خه‌ڵاتكرا.
نه‌رویژ، ئاریان ئومید: له فیستیڤاڵێكدا
كه ساڵانه به‌ئامانجی هه‌ڵبژاردن‌و خه‌ڵاتكردنی
باشترین وه‌ستاو چێشتلێنه‌ری پرۆفیشنال ساز ده‌كرێت
له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتی نه‌رویژدا، كوردیك به‌ناوی ئاكۆ
محه‌مه‌د خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌كه‌م‌و نازناوی پرۆفیشنالی
پێبه‌خشرا له‌دروستكردنی پیتزادا.
ئه‌م فیستیڤاڵه كه له 3 بۆ 6ی شوبات
له‌شاری لیله‌سترۆم به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له 160
چێشتلێنه‌ری خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئه‌و بواره به‌شداریان
تیا كرد، له‌كاتێكدا ئاكۆ نه خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌و نه
له‌هیچ خولێكی فێربوندا به‌شداری كردوه. ئاكو ماوه‌ی
ساڵ‌و نیوێكه له‌ڕیستورانتێكی پله‌به‌رز له‌شاری
تۆنسبیرگ كارده‌كات. پێشتریش له‌ڕیستورانتیكی مه‌كسیكی
ماوه‌ی دووساڵ كاریكردوه. لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ش
له‌كه‌سانێك پێكهاتبوون كه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له‌و
بواره‌دا ناسراون.
ئاكۆ خه‌ڵكی شاری سلیمانییه‌و ته‌مه‌نی
34 ساڵه، ماوه‌ی 6 ساڵه له‌وڵاتی نه‌رویژ ده‌ژی.
خه‌ڵاته‌كه‌ش پیكهاتبوو له 30 هه‌زار كرۆنی نه‌رویژی‌و
فڕنێكی كاره‌بایی كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له 45 هه‌زار
كرۆنه. به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته، ئاكۆی كرده جێی
باس‌و سه‌رنجی میدیاكانی وڵاتی نه‌رویژ.
سه رکه وتن و هێنانی پله ی یه که م به ده ست هێنانی ئه م
خه ڵاته ئاکۆی کرده جێ ی باس و سه رنجی میدیاکانی وڵاتی نه
رویژ.
شاینی باس کردنه
کاک ئاکۆ به‌ر له 7 ساڵ هاوریی شه‌خسی منه
به‌ناوی ماڵپه‌ڕی
هیوا پیڕوزبای له کاک ئاکۆ ده‌که‌ین