به‌خێربێن به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی هیوا پێکهاته‌ی ڤیدیو کلیپ میوسیک فیلم پرۆگرام له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌  


بۆ یه‌كه‌مجار نه‌خشه‌ و ئاڵای كوردستان له‌پاڵ نه‌خشه‌ و ئاڵای نه‌ته‌وه‌كانی جیهان دانرا

 

سایتی        یوروپ منیوریتی" بۆ یه‌كه‌مین جار نه‌خشه‌ و ئاڵای كوردستانی له‌گه‌ڵ ئاڵا و نه‌خشه‌ی گشت نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا و جیهاندا دانا.

ئه‌و سایته‌ ساڵی 1999 و له‌لایه‌ن "میكائیل بۆدلێر"ـه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا دامه‌زراوه‌ و به‌ سی زمان
بابه‌ته‌كانی نوسراون

زۆرترین بابه‌ته‌كانیش بریتین له‌ زانیاری و نوسین له‌ باره‌ی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی جیهانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی  كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ده‌زگایه‌كی جیهانی له‌و جۆره‌دا، نه‌خشه‌ و ئاڵای كوردستان له‌پاڵَ نه‌خشه‌ و ئاڵای گشت نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا دابنرێت

PNA

 
 

HIIWA  2007