له ئه‌نجامی راگه‌یاندنی ئاماری رووداوه‌کانی هه‌فته‌ی
رابردووی هه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی ناوه‌ندیی و
فریاکه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر، له سێ‌شه‌ممه‌ی رابردوو
تا دوێنێ(سێ‌شه‌ممه)، 310هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه
یان بریندار بوونه.
"موحسن زراری"
به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی
ناوه‌ندیی هه‌ولێر له لێدوانه‌کی‌دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر
گوتی: له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، به هۆی شه‌ڕ و کێشه‌ی
جۆراوجۆر، 225هاوڵاتی به رێژه‌ی جیاجیا بریندار بوونه و
2هاوڵاتیش به هۆی سووتان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
موحسن زراری
هه‌روه‌ها گوتی: به هۆی رووداوی هاتووچۆ له هه‌فته‌ی
رابردوو، 80 که‌س بریندار بوونه و 3که‌سێس به‌م هۆیه‌وه
گیانیان له‌ده‌ست داوه