سایتی بۆڕۆژهه‌ڵات یان چایخانه‌ی...؟؟؟
سه‌ره‌تای هاتنم بوو بۆ وڵاتی
سوێد،کامپویته‌ر و ئه‌نته‌رنێت به‌گشتی شتهایه‌کی تازه
بوون بۆمن. ئه‌و کاتانه‌ی که ڕێم ده‌که‌وته ماڵی یه‌کێک
له هاوڕێکانم، پاش سڵاو و چاکی و چۆنی و به‌خێرهاتن
کردنمان له‌لایه‌ن خانه‌خوێگه‌وه ئه‌وه‌نده به
تامه‌زرۆی بینینی کامپویته‌ر و ئه‌نته‌رنێت بووم و حه‌زم
ده‌کرد گه‌شتێک به نێو سایت و ڕۆژنامه
ئه‌نته‌رنێتییه‌کاندا بکه‌م نه‌مده‌هێشت ماندوێتیمان
ده‌ربچێت،له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵیش که‌مێک تاسقیمان له‌یه‌کتری
بشکێت، یه‌کسه‌ر پرسیارم ده‌کرد ئه‌ره فڵانکه‌س ده‌توانم
چاوێک له‌و کامپویته‌ره‌تان بکه‌م؟؟؟ ده‌مه‌وێ چاوێک له
سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان بکه‌م،ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه ئاگاداری
هیچ شتێک نییم.
بۆ خۆتان ده‌زانن هیچ خاوه‌نماڵێکیش ئه‌و
جۆره پرسیارانه ڕه‌دناکاته‌وه به‌تایبه‌ت گه‌ر خۆمانه‌ش
بێت.!! ئه‌ویش وه‌ک زۆربه‌ی خاوه‌نماڵه‌کان ووتی
بێگومان،فه‌رموو ماڵ ماڵی خۆتانه...ئیدی منیش به هه‌لم
ده‌زانی و نه‌مده‌ویست هیچ سایت و ڕژنامه‌یه‌ک له ده‌ست
بده‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌و سایتانه‌ی که‌وا پێشتر پێیان
ئاشنایان بووم، سه‌ردانی هه‌ر هیموویانم ده‌کرد ته‌نیا
هه‌ر سه‌ردێڕه‌کانیانم چاو لێده‌کرد، مه‌گه‌ر شتهایه‌ک که
زیاتر سرنجیان ڕابکێشابووم بمخوێندایه‌ته‌وه ده‌نا هه‌ر
کورته‌ی هه‌واڵه‌کانم چاو لێده‌کرد.
به که‌یفی خۆم تێیانده‌که‌وتم، سه‌ره‌تا
له سایت و ڕۆژنامه‌کاندا و دواتریش ده‌چوومه ژووری
پاڵتالکته‌وه،له‌وێشدا سه‌رم ده‌کرد به هه‌موو
ژوورێکدا... باشم له‌بیره یه‌کێک له ژووره‌کان ناوێکی
زۆر ناحه‌زی هه‌بوو پێم وایه ئێستاش هه‌ر ماوه‌و ئه‌و
ناوه‌شی هه‌یه، به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده ناوه‌که‌ی ناحه‌زه
پێم خۆش نییه ئاماژه‌ی پێبده‌م،بۆیه ته‌نیا چه‌ن پیتێک
له ناوه‌که‌ی ئیشاره پێده‌که‌م پێموایه بۆ خۆتان
باقێکه‌ی ده‌زانن!! ( چایخانه‌ی ت...؟؟؟ ) هه‌رکه چوومه
ژووره‌وه پێش ئه‌وه‌ی که من بڵێم سڵاوتان لێبێت، ئه‌وه‌ی
که مایکه‌که‌ی پێ بوو جنێو و قسه‌ی ناخۆشی به به‌شدارانی
ژووره‌که ده‌کرد، یه‌کسه‌ره بایدایه‌وه سه‌ری من و
ده‌ستی کرد به جنێودان و هه‌ڵشه‌پاندنی دایک و خۆشک و
که‌س و کاره‌کانم و قسه‌ی ناخۆش و شیڕ و شاڕ کردن.!!!
به حوکمی ئه‌وه‌ی که ناوی ئه‌و ژووره‌م
نه‌بیستبوو ئه‌وقسانه زۆر تازه‌بوون بۆمن هه‌ر بۆیه
ده‌ستم به‌رز کرده‌وه و ویستم قسه بکه‌م، هه‌ر ئه‌و
که‌سه‌ی که مایکه‌که‌ی پێ‌بوو بۆ ڕێزگرتن له‌من که تازه
مێوان بووم له ژووره‌که‌یان به دوو جنێوی نوێتره‌وه
پێشوازی لێکردم و مایکه‌که‌ی پێدام. منیش ده‌ستم کرد به
نه‌سیحه‌ت کردنیان... چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م ده‌کرد داوای
لێبووردنم لێ بکه‌ن و بێنه سه‌رخۆ. که‌چی قسه‌کانی من
زیاتر هانی ئه‌دان بۆ جنێودان و ئیهانه‌ت کردن. باوه‌ڕتان
هه‌بێ جنێوی وایان ئه‌دا له ژیانمدا نه‌مبیستبوو. ئه‌وه‌ی
مایکه‌که‌ی وه‌رئه‌گرت له‌ویتریان شاره‌زاتر بوو، له
بواری جنێو فرۆشی و ئیهانه‌کردندا ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ر
هه‌موویان دوکتۆرایان هه‌بوو بڕوام پێبکه‌ن... کاتێک زانیم
ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌م و ئه‌و ژووره جێگای من نییه هه‌ر
ئه‌وه‌م پێکرا به په‌له‌په‌ل ژووره‌که به‌جێ بهێڵم...
لێره‌دا پێم خۆشه بڕۆمه سه‌ر سایتی( بۆڕۆژهه‌ڵات ) ئه‌من
پێموایه ئه‌وه ماوه‌یه‌که سایتی بۆڕۆژهه‌ڵاتیش وه‌ک
ئه‌و ژووره‌ی پاڵتالک که پێشتر ئاماژه‌م پێدا،ده‌قیق وای
لێ هاتووه.!!! واته ژووری ( چایخانه‌ی ت.....)
حه‌زئه‌که‌م ئه‌وه‌ی وه‌ک نموونه بهێنمه‌وه که کاتێک
بابه‌تێک،وتارێک یان هه‌ر نووسراوه‌یه‌کی دیکه که سه‌ر
به ئه‌و داروده‌سته‌یه نه‌بێت و به دڵی ئه‌وان نه‌بێت
و له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونی ئه‌واندا یه‌ک نه‌گرێته‌وه!!!،با
نووسه‌ره‌که‌ش نه‌ینێرێت بۆیان و ڕازیش نه‌بێ به دانانی
نووسینه‌که‌ی له‌سه‌ر سایتی ئاماژه پێکراو به‌ڵام ئه‌وان
ئه‌و حه‌قه به خۆیان ده‌ده‌ن که بڕۆن ئه‌و جۆره
نووسینانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانیتر بێنن و له‌سه‌ر
سایته‌که‌ی خۆیان دایبنێن بۆ مشت و مڕکردن،جنێو
پێدان،سووکایه‌تی پێکردن و شکاندنی شه‌خسێتی نووسه‌ر...هیچ
جارێک نه‌مبینیوه که سایتی ناوبراو له‌و جۆره شتانه
خۆ بپارێزێت. بۆنموونه زۆربه‌ی کاته‌کان نووسراوه‌ی ئه‌و
که‌سایه‌تییه
سیاسیانه،ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی که
نووسینه‌کانیان بابه‌تی دڵی ئه‌وان نییه، به‌تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسینانه هی ئه‌ندامان لایه‌نگرانی حدکا
بێت ئه‌وه ئیدی بۆچوونێکی به سوودی له‌ژێره‌وه
نانووسرێت چوونکه دوژمنی سه‌رسه‌ختیان ئه‌وانه واته
بنه‌ماڵه‌ی حدکا.!!! له ژیر ئه‌و جۆره نووسینانه‌دا
به‌ناو بۆچوونی شه‌خسی ده‌ست ده‌که‌ن به سووکایه‌تی
کردن،جنێودان،ئیهانه‌ت کردن و شکاندنی که‌سایه‌تی
نووسه‌ر... بۆیه هه‌ر کاتێ چاو له بۆڕۆژهه‌ڵات بکه‌م
یه‌کسه‌ره ئه‌و (چایخانه‌ی ت.....)م وه‌بیر دێته‌وه،
پێشم وایه چایخانه‌ی ت..؟؟؟ مه‌کته‌بی وانه و له‌وێدا
فێری ئه‌و جۆره ئه‌ده‌بیاتانه ده‌بن!!! ده‌نا مرۆڤی
ئاگا و ڕۆشنبیر ئاماده نییه ته‌وهین به هیچ که‌س و
شه‌خسێتی هیچ که‌سێک له‌که‌دار بکات.
تێبینی.!
چاوێک له‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن و
بۆچوونه‌کانی ژێره‌وه بخوێننه‌وه ئه‌وکات له مه‌باستم
باشتر تێده‌گه‌ن و ماهییه‌تی بۆڕژهه‌ڵات و ئه‌وانه‌ی
هۆگرانی بۆڕۆژهه‌ڵاتتان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
http://www.4rojhelat.org/index.php?id=6149
عارف عه‌زیزی،سوێد
21/1/2010