گشتیارێك فرۆکه‌وانێك
ناچار ده‌کات بگه‌رێته‌وه فرۆکخانه
له‌کاتی فڕینی
فرۆکه‌که‌ی له قاهیره به‌ره‌و ترابولس به چه‌ند
خوله‌کێك فرۆکه‌وانی لیبی له‌لایه‌ن گه‌شتیارێك ناچار
ده‌کرێت دووباره فرۆکه‌که‌ی بگه‌رێته‌وه فرۆکه‌خانه بۆ
ئه‌وه‌ی گه‌شتیاره‌كه دابه‌زێنێت، چونکه تووشی حاڵاتێکی
ده‌مارگیری ببوو به هۆی ترسانی له هه‌ڵفڕینی فرۆکه،
به‌پێی ئاژانسی ئه‌ڵمانی( د.ب.ا) سه‌رکرده‌ی گه‌شته‌که
ژماره 431 له‌کاتی فڕینی تووشی سه‌رسووڕمان هات کاتێ
یه‌کێك له گه‌شتیاران له‌ترسی فرۆکه هات و هاواری ده‌کرد
و داوی دابه‌زینی ده‌کرد! تووشی دڵه‌راوکێ ببوو
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
فرۆکه‌که بۆ فرۆکخانه دکتۆری تایبه‌ت هاته ناو
فرۆکه‌که پشکنینی بۆ ئه‌و گه‌شتیاره کرد ده‌رکه‌وت که
پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی دابه‌زیوه دکتۆر رێنمایی به‌و
گه‌شتیاره‌دا که سه‌فه‌ر ناکات، له پاشان گه‌شتیاره‌که
دابه‌زی فرۆکه‌که به‌بێ ئه‌و گه‌شتیاره گه‌شتی خۆی
ئه‌نجامدا که 156 گه‌شتیاری هه‌ڵگه‌تبوو
پشتوان و ئاره