به‌خێربێن به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی هیوا پێکهاته‌ی ڤیدیو کلیپ میوسیک فیلم پرۆگرام له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌  


پزیشکێک نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر خۆی ئه‌نجامدا

ساڵی 1964، دکتۆر (رۆگۆزۆف) لە تەمەنی (27) ساڵیدا لە وێزگەیەکی جەمسەری باشوور بوو کە هەستی بە ئازاری ریخۆڵەکوێرە کرد و بارودۆخی تەندروستی بەرەو خراپتر دەڕۆیشت. بەهۆی خراپی کەشوهەوا فڕۆکە نەیدەتوانی بنیشێتەوە، بۆیە بڕیاریدا خۆی نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدات.رۆگۆزۆڤ

ناوبراو بە سڕکردنی ناوچەیی دەستی پێکرد و لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا کارمەندێکی کەشناسی وێزگەکە کەرەستەیەکی بۆ گرتبوو کە هەردوولای برینکەکەی رادەگرت، هەروەها شۆفێری وێزگەکە ئاوێنەی بۆ گرتبوو و کەسێکی دیکەش کەرەستەکانی نەشتەرگەری دەدایە دەستی.

دکتۆر (رۆگۆزۆف) لە حاڵەتی چەماوە بۆ پێشەوە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامدا و سەرەڕای ئەوەی کە جارێک لە هۆش خۆی چوو، بەڵام توانی لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا بە سەرکەوتوویی کارەکەی تەواو بکات و دوای دوو هەفتەش تەندروستی بەرەو باشتر چوو و گەڕایەوە سەر کارەکەی.

پشتوان و ئاره‌

 

 

 

HIIWA  2007