هه‌ڵمه‌تی
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌ستی پێكرده‌وه
له دوو
هه‌ڵمه‌تی جیاجیادا ، هه‌ر دوو حكومه‌تی به‌ریتانیا و
سوید، سه‌دان په‌نابه‌ر راده‌ستی حكومه‌تی عێراق و
هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه. هاوكات فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیش نیگه‌رانی خۆی نیشان
ده‌دات له به‌رامبه‌ر تێكچونه‌وه‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران
و داوا ده‌كات هه‌وڵه‌كان بخرێنه كار بۆ به‌رگرتن له
هه‌ڵمه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له
سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
له‌و باره‌یه‌وه (ده‌شتی جه‌مال) سكرتێری فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له به‌ریتانیا
به‌نه‌وای وت:" بۆ جارێكی تر كۆماندۆكانی به‌ریتانیا
به هاوكاری كۆمپانیای (G4S) هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر
گرتوخانه‌كان و زیاتر له 53 په‌نابه‌ری كوردی عێراقی
به‌ر سوكایه‌تی و زۆره ملێ كه‌وتون و یه‌كێك له‌و
په‌نابه‌رانه په‌نجه‌ی شكاوه‌و یه‌كێكی تر باڵی شكاوه‌و
ره‌وانه‌ی كوردستان كراونه‌ته‌وه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی وه‌رگرتوه‌و
هێزی تایبه‌تیان بۆ هێناون و پێیان وتون ئه‌گه‌ر
دانه‌به‌زن به شه‌ق و به‌زۆر له فڕۆكه‌كه داتان ده‌گرین،
كاتژمێر 12:30خولهك به‌كاتی هه‌ولێر ئه‌و فڕۆكه‌یه له
فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نیشتۆته‌وه‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته
له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاندێكی یاوه‌ری
بانگهێشت كراون له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حیزبی
فه‌رمانڕه‌وای به‌ریتانیاو پێشبینی وابوو كه شانده
په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كوردستان وتووێژ بكه‌ن و ناڕه‌زایی
به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته دژه مرۆڤانه‌ی به‌رامبه‌ر
كورده‌كان ده‌كرێ ده‌رببڕێت، بهلاَم به‌داخه‌وه
تائێستاكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شانده‌كه‌ی لێره‌ن و
بچوكترین یاداشتی ناڕه‌زایه‌تیان نه‌داوه‌ته به‌ریتانیاو
ته‌نانه‌ت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یان
نه‌كردوه كه ساڵی 2005 له‌نێوان كابینه‌ی پێنجه‌م و
حكومه‌تی به‌ریتانیا واژۆكراوه".
(ده‌شتی جه‌مال) له كتاییدا ئه‌وه‌یشی خسته رو كه ئه‌م
هه‌ڵمه‌ته ته‌نها ده‌وڵه‌تی بهریتانیانیهو دوێنێ
كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی 67 په‌نابه‌ری تری عێراقی
له زۆربه‌ی شاره‌كانی مالمۆو ستۆكهۆڵم و گۆتنبه‌رگ به
زۆر كۆكراونهوهو له‌گه‌ڵ 100كۆماندۆی سویدی به زۆره
ملێ نێردراونه‌وه بۆ فڕۆكه خانه‌ی به‌غدا
نه‌وا