هێمن محمد ملا محمد، ناسراو به "مامۆستا
هێمن"
ناوبراو له‌دایکبووی ساڵی 1977ـه‌و له
به‌رواری 20/10/2000 به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێ که‌وت له‌ڕێگه‌ی
قاچاخچیه‌ک به‌ناوی "ئه‌رکان شاره‌زووری" که دوای
ماوه‌یه‌ک وازی له سه‌رجه‌م نه‌فه‌ره‌کانی هێنا و
ته‌سلیمی که‌سێکی تری کردن به ناوی "سه‌عید هه‌رکی" و بۆ
ماوه‌یه‌ک له ئوتێل "ئه‌بو نادۆ" مابوونه‌وه. پاشان
ئه‌ویش ته‌سلیمی قاچاخچیه‌کی تری کردوون که پێیان وتووه
"ره‌زه لوتپاپای".
له سه‌ره‌تای ساڵی 2001 هێمن و 2 هاورێی
تری به‌ناوی "سه‌ردار ره‌زا" و "هێمنه برۆ"
گه‌راونه‌ته‌وه به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره و پاشانیش بۆ
دیاربه‌کر. گوایه تا ئه‌و کاته‌ش هێشتا جه‌وازه
ته‌زویره ئێرانیاکانیان هه‌ر پێبووه. له‌و کاته‌دا
موئافزی دیار به‌کر له‌لایه‌ن (پ ک ک) کوژرا و ناوبراویش
له‌گه‌ڵ 2 هاورێکه‌ی له بازاڕی دیاربه‌کربوون.
له‌و کاته‌وه هیچ ده‌نگ و هه‌واڵێکی هێمن
نازانین وه لێره‌وه داوا له هه‌موو کوردێک ده‌که‌ین که
ئه‌گه‌ر که‌مترین زانیاریشبێت ده‌رباره‌ی هێمن تکایه
په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن، له‌و کاته‌وه دایک و خوشک و
برا و هه‌موو که‌س و کاری هێمن هه‌موو ڕۆژێ چاوه‌ڕوانی
هه‌واڵێکن له‌باره‌یه‌وه که بزانن هیچنه‌بێ ئه‌و کوره
چی لێهات و له‌کوێیه!
سوپاس بۆ هه‌موو هاواری و یارمه‌تیتان
Tel. 0046 70 499 90 97
E-mail: meran96@hotmail.com.