با منداڵ هه‌مبه‌رگر
نه‌خوات
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئه‌وه ئاشكرا بووه،
كه‌خواردنی ژه‌مه خۆراكی خێرای (هه‌مبه‌رگر)
زیاتر له (3) جار له هه‌فته‌یه‌كدا منداڵ تووشی
نه‌خۆشی (ره‌بو) ده‌كات، به‌ڵام خواردنی خۆراكی
ته‌ندروست و میوه‌و ماسی، منداڵ له‌و نه‌خۆشییه
دوورده‌خاته‌وه.
رۆژنامه‌ی (زه‌سه‌نی چاپی به‌ریتانیا) ئه‌وه‌ی
بڵاوكردۆته‌وه كه‌توێژه‌ره‌وان له‌ئه‌ڵمانیاو
ئیسپانیا‌و به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر (50)
په‌نجا هه‌زار منداڵ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز
له‌جیهاندا ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا بووه،
كه‌ئه‌و وڵاتانه‌ی ژه‌مه خوراكی خێرایان تێدا زۆر
بڵاوه، نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و ره‌بو زۆر
بڵاوه، ئاماژه‌شیان به‌وه كردووه، خواردنی گۆشت
به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، نابێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌و نه‌خۆشییه، به‌ڵام خواردنی هه‌مبه‌رگر
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، نیشانه‌یه بۆ
زیادبوونی كێش و نه‌خۆشی ره‌بو