چا یان قاوه بخۆ‌و خۆت له‌نه‌خۆشیه‌كانی
دڵ بپارێزه
خواردنه‌وه‌ی چا یان قاوه به‌شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند ،
هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ
به رێژه‌ی 20% .
به‌گوێره‌ی لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی نوێی هوڵه‌ندا
كه تیایدا چاودێری باری ته‌ندروستی زیاتر له 37 هه‌زار
كه‌س كراوه له‌ماوه‌ی 13 ساڵدا ، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و
كه‌سانه‌ی له شه‌و رۆژێكدا 3 تا 6 كوبی چا یان قاوه
ده‌خۆنه‌وه ، به رێژه‌ی 45% كه‌متر دووچاری گیرانی
بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێن ده‌بن ، له‌چاو ئه‌وانه‌ی
كه رۆژانه یه‌ك كوب یان كه‌متر ده‌خۆنه‌وه .
دكتۆره "یڤۆن ڤاندێر شا‌و: پسپۆری نه‌خۆشی درێژ
خایه‌نه‌كان له‌زانكۆی ئۆتریخیت‌و سه‌رپه‌رشتیاری
لێكوڵینه‌وه‌كه ئاشكرایكرد ، چاو قاوه چه‌ند ماده‌یه‌كی
دژ به شێكردنه‌وه‌ی خانه‌كان له‌خۆده‌گرن‌و هۆكارێكی
یاریده‌ده‌رێشن بۆ له‌ناودرنی ئه‌و مادده زیان به‌خشانه‌ی
كه به هۆی جگه‌ره كێشان‌و خوادرنه‌وه كحولییه‌كان له
له‌شی مرۆڤدا دروست ده‌بن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد ، خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه به
شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ندو رێك‌وپێك ، كاریگه‌ری باشیان
هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به
جه‌ڵته‌ی مێشك‌و ، به شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌و دوو
خواردنه‌وه‌یه ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری
توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌رێژه‌ی 20%