یان لیندکڤیست،
سهرۆکی بهشی زانیاریی ئارلاندا دهڵێ ژمارێکی کهمی
فڕۆکه توانیان شهوی ڕابردوو له فڕۆکهخانهی
ئارلهندا بنیشنهوه.
کیندکڤیست دهڵێ
له درێژایی شهودا نزیکهی سی فڕۆکهیهک هاتن و لێره
نیشتنهوه، بەڵام هێشتا هەر لەو پەروازانەی بەرەو
باشوور دەچن، سنوورداریی زۆرە، ئەوەش کاریگەریی یەکجار
گەورەی بە سەر هاتوچۆی هەواییدا هەیە. تا ئێستا کە وا
دیارە ئەمڕۆش هەر وەک دوێنێ دەبێت، واتا تەنیا نزیکەی
پێنج لە سەدی هاتوچۆهەواییەکان بکرێن و لەو پەنجا
هەزار فڕۆکەکەی لە ئارلانداوە دێن و دەچن، تەنیا هی
چەند هەزارێک، جێبەجێ بکرێن.
ئەوانەش کە بە هۆی
ڕاگیرانی پەروازی فڕۆکەکانەوە، قەتیس ماون دەتوانن
لەگەڵ خاوەنکارەکانیان ڕێک بکەون. دیارە وەک کارمەند،
بێت و کەسێک نەیەتەوە سەر کار، مووچەشی نادرێتێ بەڵام
خاوەنکار بۆی نییە هەر لە بەر ئەم هۆیە، کەسێک لە سەر
کار وەدەرنێ.
دان هۆلکێ پسپۆڕی
بواری یاساگەلی کار و سەرۆکی بەشی پشتگیری لە
سەندیکاکانی ئێل ئوو و تێ سێ ئوو:
هۆلکێ دەڵێ مەترسیی
ئەوەی کەسێ کارەکەی لەبەر ئەمە لەدەسس بدات نییە. ئەمە
شتێک نییە کە بێتە پێشێ بەڵکوو ئەگەر کوتوپڕ شتێک
بقەومێ، ئەوا دەبێ کەسەکە لەگەڵ خاوەنکارەکەی پەیوەندی
بگرێ و بارودۆخەکەی خۆی بۆ باس بکات. هەندێ کەس،
لەوانەیە بتوانن لەو شوێنەی ماونەتەوە کار بکەن،
ئەوانەی دی ڕەنگە بکرێ پشووی دوورکەوتنەوە لە کار ـ
کۆمپ لێدیگهێت ـ وەربگرن، یا کاتێکی تر بە جێگەی کار
بکەن (arbeta in tiden) یان ئەوەی پشووی ئاسایی ـ
سێمێستر ـ وەربگرن.
خاوەنکارە
سویدییەکان بە شێوازی جیاواز گرفتی ئەو کارمەندانەی بە
هۆی گرفتی پەرواز، ناگەنەوە سەر کار، چارە دەکەن. لە
ئابێ بێ، پشت بەوە دەبەستن کە کارمەندان پشوو وەربگرن
یا پشووی دوورکەوتنەوە لە کار، کەچی بانکی ئێس ئێ بێ
بڕیاری داوە کە پشووی دوورکەوتنەوە لە خزمەتیان بداتێ،
بەڵام بە مووچەوە (tjänstledigt med lön).
لە گوێن قسەکانی
لارش نوردفۆش، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاوێژکاریی بواری دادی
بەشگەکان (Företagarnas juridiska rådgivning)،
کارەساتی ڕاگیرانی پەرواز تا ئێستا هیچ گرفتێکی لە
نێوان خاوەنکار و کارمەنداندا نەناوەتەوە. چون زوربەی
جاران دەکرێ بە شێوەیکی شیاو، ئەم گرفتانە چارەیان بۆ
بدۆزرێتەوە، بۆ نموونە بە شێوەی کارکردن لە ڕێی
دوورەوە.
نوردفۆش دەڵێ زور
جاران هاوکاران دەتوانن لە ڕێی دوورەوە و بێ ئەوەی بە
لەش لە سەر کار حازر بن، بەشێک لە ئەرکی کاری
ڕۆژانەیان ئەنجام دەدەن. ئەمەش زیرەکانەترین
بەرەوڕووبوونەوەیە لە تەک ئەم کێشەیەدا کە ڕێچارەیەکی
وا بدۆزنەوە کە هاوکارەکە ئەرکەکەی بە ئەنجام بگەیێنێ،
بێت و لە سەر کاریش نەبێت.
ڕاگیرانی پەرواز،
ڕۆژانە زیاتر لە سەد میلیۆن کرۆن خەرجی داناوەتە سەر
دەستی بەشگە سویدییەکان کەچی هیچ پشتیوانییەکی
دەوڵەتیش وەرناگرن. بە پێی قسەکانی مۆد ئۆلۆفسۆن
وەزیری پیشەسازی، حوکوومەت دەیەوێ ڕێ لە پشتگیریی
ئابووریی دەوڵەت بۆ ئەم مەبەستە بگرێ چون
بەربەرەکانێیەکی نابەجێ دەئافرێنێ و ئەمە بە سەر شانی
دەوڵەتە بچووکەکانی وەک سویدەوە، دەبێتە ئەرک. مۆد
ئۆلۆفسۆن دەیەوێ ئەم پرسە لە ئاستی یەکێتیی ئەورووپادا
چارەی بکرێ