له‌مباره‌یه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر كه
نه‌ویست ناوی ئاشكرابكرێت، تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر
روونیكرده‌وه كه نیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه له
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پاڵپشت به بڕیاری
دادوه‌ر، "ده‌شنێ موراد" له‌لایه‌ن پۆلیسی فڕۆكه‌خانه
ده‌ستگیركرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕی ملیۆنێك دیناری
به‌رگدروویێك قه‌رزاربووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر روونیكرده‌وه، هاووڵاتییه‌ك به ناوی
"جه‌وده‌ت خه‌یات" پیشه به‌رگدروو له بنكه‌ی پۆلیسی
"خانه‌قا"ی پارێزگای هه‌ولێر سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و
پێشكه‌شكاره تۆماركردووه، گوایه بڕی ملیۆنێك دیناری
قه‌رزاربووه، بۆیه دادوه‌ر پاش وه‌رگرتنی ئیفاده‌ی
خاوه‌ن داوا، یاداشتی ده‌ستگیركردنی "ده‌شنێ موراد"ی
ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها
جه‌وده‌ت خه‌یات وێنه‌یه‌كی یاداشتی ده‌ستیگركردنی
داواكراوی به ئیمزا و مۆری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ته‌سلیم
به بنكه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی پاسپۆرتی فڕۆكه‌خانه‌كردووه و
له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیركراوه و راپێچی بنكه‌ی پۆلیسی
خانه‌قا كراوه، به‌ڵام دوای مشتومڕێكی زۆر و دانی
قه‌رزه‌كه ده‌شنێ موراد به كه‌فاله ئازادكراوه.
جێی
ئاماژه‌یه به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه پێشكه‌شكاری
به‌رنامه‌ی "بێ كۆنترۆل" نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه شوێنی
مه‌به‌ستی له ئه‌وروپا.
هه‌ر
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه په‌یوه‌ندیمان به خاوه‌نی داوا
"جه‌وده‌ت خه‌یات" كرد، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو هیچ
شتێك له‌مباره‌یه‌وه بدركێنێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه
كێشه‌كه كۆتایی پێهاتووه
سه‌رچاوه په‌یامنێر