ئه‌نجلینا
جولی بانگهێشتێكی باراك ئۆبامای ڕه‌تكرده‌وه
ئه‌نجێلینا جولی
ئه‌ستێره‌ی ناوداری هۆلیود بانگهێشتێكی بۆ نانخواردنی
ئێواره له كۆشكی سپی ره‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن باراك
ئۆباماوه پێشكه‌شی كرابوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی هۆڵی سكۆوپ، ئه‌نجیلینا جولی
ئه‌ستێره‌ی ناوداری هۆلیود رایگه‌یاندووه ؛
هیچ سه‌رقاڵ نییه به تۆماركردنی دیمه‌نه‌كانی فیلمه
نوێیه‌كه‌ی به‌ڵام به‌باشی نه‌زانیووه بچێته كۆشكی سپی و
به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی شه‌مپانیاوه به نوكته و گاڵته‌و
گه‌په پروپووچه‌كانی ناو كۆشكی سپی قاقای پێكه‌نینی
بگاته كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه ( جولی) به‌باشی
زانییوه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به‌رێته‌سه‌ر كه
به فیعلی پێویستیان پێیه‌تی نه‌ك له ئێواره‌خوانێكی بێ
سوودا به‌شداری بكات كه جگه‌له له جولی زۆرێك له
ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی هۆلیود به‌شدارییان تێدا كرد