ئالان عومەرو شێرکۆ بێکەس و سەلاح رەئووف لە بەرهەمێکدا

وێڕاى ئەوەى کە ئێستا سەرقاڵى بەرهەمهێنانى دوایین ئەلبومى خۆیەتى خاتوونى هونەرمەند ئالان عومەر ئێستا لە ئامادەکاریدایە بۆ تۆمار کردنى (3) گۆرانى لە ئاوازى هونەرمەند (سەلاح رەئووف ) لەو بارەیەوە هونەرمەند ئالان عومەر رایگەیاند لەگەلڕ ئەوەى کە سەرقاڵى تۆمار کردنى دوایین ئەلبومى خۆیەتى ئێستا لە ئامادەکارى دایە بۆ تۆمار کردنى سآ گۆرانى لە ئاوازى مامۆستاى هونەرمەند سەلاح رەئووف و کە هۆنراوەى دوو گۆرانییان هۆنراوەى شاعیرى گەورەى کورد ( شێرکۆ بێکەسە ) و هۆنراوەى گۆرانییەکەى تر شاعیرى بەڕێز ( حەمە سەعید ئیبراهیم ) ەو هەروەها ئەوەشى راگەیاند کە لە بەرهەمەکانى ئەلبوومى پێشووى خەریکى کلیپ کردنى چەند گۆرانییەکەو بە نیازە لە دواى بەرهەمهێنانى ئەو کلیپانە پێشکەش بە دەزگاکانى ڕاگەیاندن بکات .

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ چرا تڤ واه‌گیراوا


 

HIIWA  2007